کوردماکس به‌ نوێکاریه‌وه‌ گه‌رایه‌وه‌ !

سه‌ره‌تا:
سلاو هاوره‌یان و ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌کان، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی دابراین و ئێستاش به‌ نوێکاریه‌کای ته‌واوه‌
گه‌راینه‌وه‌ لاتان بۆیه‌ له‌م ماوه‌یه‌یی که‌ پرۆژه‌ی کوردماکس بۆ ماوه‌یه‌ک راگیرابوو بمان بوورن.

به‌وهیوایه‌ی که‌ له‌م نوێکاریانه‌ که‌ له‌سه‌رتاسه‌ری پرۆژه‌ کراوه‌، ئه‌مجاره‌ش و به‌لکو زۆر زیاتریش بتوانین هاوکاربین و له‌جاران زیاتر خزه‌ت
بکه‌ین به‌ گشت تاکێکی و خێزانی کوردماکس.

لێره‌دا رونکردنه‌وه‌کان و ئه‌و پرسیارانه‌ک که‌ بۆمان هاتووه‌ و یان باسی ده‌که‌ین به‌شیوه‌ی پرسیار و وه‌لام بۆتان ده‌نووسین:

-کوردماکس بۆ ، ماوه‌یه‌کبوو ئۆفلاینتان کردبوو؟
-کوردماکس دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک که‌ ئۆفلاین بوو ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند هۆکارێک بوو له‌م هۆکارانه‌ش ( گۆرینی ته‌واوی سیسته‌م و
ناوه‌رۆک بۆ شێوه‌یه‌کی باشتر ، گۆرین و هێنانی ستافی نوێ و زیاتر بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی ، ری-دیزاینی لۆگۆ و ستایل...هتد)

-ئایه‌ کوردماکس له‌م ماوه‌یه‌ هیچ خزمه‌تی نه‌کرد ؟
-به‌دلنیایه‌وه‌ کوردماکس له‌خزمه‌ت کردن نه‌وه‌ستاوه‌ هیچ کاتێک ! ته‌نها له‌ مالپه‌ری سه‌ره‌کی سیسته‌م راگیرابوو، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر وه‌ک
جاران به‌ کارکردن یان پالپشتی "سپۆنسۆر" کردنی چه‌ندین پرۆژه‌وه‌ لایانی تر به‌رده‌وام بوو له‌ کارکردن، له‌مانه‌ش له‌ناو فه‌یسبووك دا زیاتر
له‌ 100،000 ئه‌ندام سود مه‌ند ده‌بوون له‌و چالاکیان وه‌ له‌ هه‌ندی پرۆژه‌ی تر که‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی زیک به‌ رونکردنه‌وه‌ی زیاتر باسیان لێوه‌
ده‌که‌ین .


-ئایه‌ گۆرانکاریه‌کان چیه‌ له‌ کوردماکس ی نوێ؟
-کوردماکس هه‌ر هه‌مان کوردماکس ه‌و هه‌مان خێزانه‌ ! به‌لام به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌تر و نوێکاری زۆرتر تیایدا .
له‌مانه‌ش :
یه‌که‌م : ئه‌کتیفکردنی کوردماکس وه‌ك ئی-مه‌گه‌زین ێکی رۆژانه‌ که‌ له‌سه‌ره‌کی دا له‌لایان ستاف و نووسه‌رانی کوردماکس ه‌وه‌ رۆژانه‌ به‌
نوێترین بابه‌تی تایبه‌ت و جیاواز خزمه‌ت ده‌کرێت.
دووه‌م: به‌ستنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو له‌ نێوان مالپه‌ری کوردماکس و مالپه‌ریه‌جیهانیه‌کان بۆ سۆشیالمیدا "فه‌یسبووك،یوتیوب،تویتر...هتد"
سێیه‌م: دیزاینی ره‌نگ و لۆگۆی کوردماکس ! "له‌بابه‌تێکی تایبه‌ت باسی لۆگۆیه‌که‌ ده‌که‌ین"
چواره‌م: دانانی گشت که‌نال "ستلایت" ه‌ کوردیه‌کان له‌نێو کوردماکس به‌شێوه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆ ! دوای داواکاری له‌لایان ئه‌ندامان و
میوانان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاتن زیاتر.
پێنجه‌م: به‌په‌ی پلان و هه‌ول په‌خشکردنی زۆربه‌ی یاریه‌ گرینگه‌کانی تۆپی پێ به‌شێوه‌ی HD بۆ ئه‌ندامان و میوانان...
شه‌شه‌م: به‌ستنه‌وه‌ی له‌گه‌ل هه‌ندێ داتابه‌یسی گشتی له‌کاتی پێویست ، بۆنموونه‌ " ئه‌نجامی قوتابیان و زانینی سزای ئۆتۆمبێل ..
هتد"

زۆر گۆرانکاری تر که‌ دواتر باسیان لێوه‌ ده‌که‌ین ...

وه‌ له‌ گرینگتری پلان بۆ کوردماکس ، چه‌ند چالاکیه‌ک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وێبسایت بێت.. ئه‌مه‌ش کارمان له‌سه‌ر که‌ردوه‌ و ئینشاالله‌ له‌کاتی
خۆیدا بلاو ده‌که‌ینه‌وه‌ و رونکردنه‌وه‌ی پێویست بلاو ده‌که‌ین....


له‌ کۆتایدا...
هیواداری هه‌ر وه‌ک جاران و زیاتریش هه‌موومان له‌ خزمه‌ت کردن به‌رده‌وام بین و کاری نایاب پێشکه‌ش به‌ تاکی کورد بکه‌ین . وه‌ هه‌ر
تێبینی و پێشنیارێکیش هه‌بێت تیایه‌ بۆمان بنێرن و تا به‌ تێبینی و ره‌خنه‌کان بتوانین باشتر خزمه‌ت بکه‌ین.


له‌گه‌ل ئه‌و په‌ری رێزو خۆشه‌ویستی...
کوردماکس

 

 

 

 

LIVE KANAL 4

LIVE KOREK TV