بەش: 360
سەردانەكان: 4404

blueberry20clusters20 

رووه‌كیكه‌ كه‌به‌شیوه‌ی ده‌وه‌نه‌ و به‌شیوه‌ی سروشتی و به‌تۆویش ده‌رویت وه‌له‌ زوربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان بلاوه‌ و به‌ره‌كه‌ی ره‌نگی شینه‌
ناوی زانستی Vaccinium myrtillus
ناوی ئینگلیزی blue berry
وه‌گولیكی ناسكی شیری هه‌یه‌ له‌كاتی كرانه‌وه‌یدا دیمه‌نیكی جوانی هه‌یه‌
له‌تازه‌ترین لیكۆلینه‌وه‌ كه‌ له‌ زانكۆكانی به‌ریتانیاو ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه
تووی شین چه‌ندین ماده‌ی به‌سودی تیایه‌ كه‌بۆ له‌شی مرۆڤ پیویستن

گرنگترین سوده‌كانی :
ره‌نگه‌ شینه‌كه‌ی كه‌ بۆیه‌ی سروشتیه‌ و دژی شیرپه‌نجه‌یه‌ و ماده‌ی پاریزه‌ری تیایه‌ بۆ پاریزگاری له‌كولیسترولی له‌ش به‌ره‌كه‌ی كه‌بۆ خواردنه‌ پیكهاتووی بروسیا نیدیناتی ئولیگومیری و ئه‌نثوسیانوسیداتی تیایه‌ كه‌ پاریزگاری ده‌كات له‌ چاو و ده‌ردانی ئاوی چاو وپیست وه‌ماده‌ی چالاككه‌ری تیایه‌ كه‌هه‌لده‌ستیت به‌دروستكردنی ئه‌و خانانه‌ی كه‌ ئوكسجین ده‌گۆریت بۆ وزه‌ له‌له‌شدا پاریزگاری ده‌كات له‌ توشبون به‌ شه‌كره‌ و زه‌خت چه‌وری تیا كه‌مه‌ و سودیكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یانه‌ویت كیشیان دابه‌زیینن وه‌یارمه‌تی ئارامكردنه‌وه‌ی میشك ده‌دات و دل له‌نه‌خۆشی ده‌پاریزیت به‌هۆی ده‌وله‌مه‌ندی به‌ڤیتامینات و كانزاو پروتین پاریزگاری ته‌واوی له‌ش ده‌كات بۆ به‌هیزكردن دژی نه‌خۆشی وه‌ك میوه‌یه‌كی به‌سودیش ده‌خوریت وله‌ئاماده‌كردنی خواردندا به‌كارده‌هینریت .

ئاماده‌كردنی سیلین
تایبه‌ت به‌كوردماكس