بەش: 360
سەردانەكان: 3655

nafartity 

نه‌فه‌رتيتی كێيه‌ :
نه‌فه‌رتيتی خێزانی ( ئامنحوتێب )ی چواره‌مه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی خۆی گۆڕی بۆ ( ئاخن ئاتون ) (ئاخناتون) هه‌ژده‌مين فيرعه‌ونی بنه‌ماڵه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌يان . نه‌فه‌رتيتی پارێزه‌ری ( توت عه‌نغ ئامون ) بووه‌ .

واتای ناوه‌كه‌ی :
نه‌فه‌رتيتی به‌ مانای ( ئافره‌تی جوان ) دێت ، له‌به‌ر جوانيه‌كه‌ی و ئاكاره‌كه‌ی بوو به‌ خێزانی مه‌ليكی ميسر په‌يكه‌ره‌كه‌ی كه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی ( ميسر ) له‌ به‌رلين له‌ ئه‌ڵمانيا جوانی ئه‌و كاتی ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌رده‌خات 

 

مێژووه‌كه‌ی :
مێژووی ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزيكه‌ی ( ٠٠٠ ١٠ ) ساڵ به‌ر له‌ ئێستا .. به‌ چه‌ند ساڵێكی كه‌م دوای
كۆچی دوايی ئامنحوتێبی هاوسه‌ری ئه‌ويش كۆچی دوايی كردووه‌ .. به‌ر له‌ مردنی بوو به‌ ياريده‌ده‌ری
( توت عه‌نغ ئامون ) كه‌ له‌ ته‌مه‌نی ( ٩ ) ساڵيدا بوو به‌ فيرعه‌ونی ميسر .

مناڵه‌كانی نه‌فه‌رتيتی :
نه‌فه‌رتيتی له‌ ( ئامنحوتێب ) يان بڵێين ( ئاخناتون ) شه‌ش مناڵيان هه‌بووه‌ ..
ناوه‌كانيان :
ميريت آتون : له‌ ( طيبة ) (تيبه‌) له‌ دايكبووه‌ .
مكت آتون
عنخس إن با آتون : شووی به‌ توت عه‌نغ ئامون كرد .
نفرنفرو آتون تاشيرى
نفرنفرو رع
ستب إن رع

مۆميايیه‌كه‌ی :
به‌شی ئاسه‌واری جيهانی ئه‌مريكی مۆميايی نه‌فه‌رتيتی دۆزيه‌وه‌ له‌ نێوان سێ كه‌سی تری مۆمياكراو
له‌ گۆڕی ژماره‌ ( ٣٥ ) له‌ ميسر له‌ دێی ( مه‌ليكات ) له‌ پانتاييه‌ك كه‌ پێيان ده‌وت ڕۆژئاوا .
هيوادارم سوودی هه‌بووبێت ..

ئاماده‌كردنی : تيليكار
تايبه‌ت به‌ كوردماكس