899148

ئازاردانی مندال به‌هه‌ر هۆیه‌ك له‌هۆیه‌كانی
توره‌بون - لیدان - شكانه‌وه‌ی له‌كاتی قسه‌كردن - زالبون به‌سه‌ركاره‌كانیدا - نه‌هیشتنی جوله‌ و ئاره‌زوه‌كانی - ...هیتر هه‌ر هۆكاریك له‌وهۆكارانه‌ ده‌بیته‌ هۆی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی منداله‌كه‌ زۆر جار مناله‌كه‌ به‌هۆی خراپی مامه‌له‌ی دایك وباوك توشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بیت و گۆشه‌گیر ده‌بیت به‌شیوه‌یه‌ك كه‌ ده‌بیت په‌نا ببریته‌ به‌ر چاره‌سه‌ركردن لای پزیشكی ده‌روونی و زۆرجاریش چاره‌سه‌ری زه‌حمه‌ت ده‌بیت و به‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ ده‌مینیته‌وه‌ .

پزیشكانی بواری ده‌روونی ئامۆژگاری به‌دایك وباوكان ده‌ده‌ن كه‌مامه‌له‌یان له‌گه‌ل منداله‌كانیان نه‌رم بیت و به‌شیوازی په‌روه‌رده‌یی بیت دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ توره‌یی هه‌لچون چونكه‌ هه‌ستی مندال ناسكه‌و ئه‌و ره‌فتارانه‌ وه‌رده‌گریت و له‌پاشان به‌كاری ده‌هینیت كه‌له‌وانه‌یه‌ له‌دوارۆژ هه‌ستی خراپی لادروست بیت و به‌هه‌مان قۆناغدا تیپه‌ربیت كه‌ له‌پیشدا مامه‌له‌یان له‌گه‌ل كردوه‌

زۆر له ولاتان گرنگی به‌منال ده‌ده‌ن له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ كه‌ناهیلن مندال باری ده‌روونی بشیویت له‌وانه‌
نه‌رویج - سوید - فنلندا - ئیتالیا - ئه‌لمانیا - به‌ریتانیا-لبنان -تونس -...............

مندال هه‌رله‌ته‌مه‌نی ساوایی ده‌بیت تاگه‌وره‌ده‌بیت ده‌بی ئاگاداری ره‌فتاركردنی بیت و نه‌ئه‌وه‌نده‌زۆر نازی بده‌یتی نازدار ده‌ربچیت نه‌ ئه‌وه‌نده‌ خراپ مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بكه‌یت شه‌رانگیز بیت بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ری دروست نه‌بیت

هۆكاره‌ خراپه‌كانی ئازاردانی مندال ده‌بیته‌ هۆی

1- مندال له‌ده‌سه‌لاتی دایك باوك نه‌مینیت و قسه‌كانیان پشتگوی بخات

2- چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌خت و خواردنه‌وه‌ی ماده‌ی كحولی جگه‌ره‌كیشان كه‌به‌ته‌واوی هه‌سته‌كانی ده‌روخیت وكه‌سایه‌تی نامینیت

3- بیزاركردنی خه‌لك شه‌ركردن و وتنی قسه‌ی ناشرین

4- تیكچونی باری ده‌روونی كه‌میشكی لای خۆی نامینیت وه‌ك شیتبون - بورانه‌وه‌ - ره‌نگ تیكچون

بۆیه‌ تویژینه‌وه‌ بواری ده‌روونی مندال له‌ ولاتانی به‌ریتانیاو ئه‌مریكا هه‌ستاون به‌ دانانی چه‌ند رینماییه‌ك بۆ هه‌لسوكه‌وت كردن له‌گه‌ل مندال

گرنگترین ئامۆژگاری بۆ ره‌وشتی جوان له‌گه‌ل مندال

1-ده‌بیت دایكان و باوكان به‌جوانترین ره‌وشت مامه‌له‌یان له‌گه‌ل بكه‌ن و به‌وپه‌ری توانایان ریزیان لیبگرن بۆئه‌وه‌ی فیری ریزگرتن و ره‌وشتی جوان ببن

2- به‌پیی پیویست ژیانی بۆ دابین بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌ژیان بیبه‌ش نه‌بیت و بتوانیت هه‌ست به‌بونی خۆی بكات

3- كه‌سایه‌تی پاریزراو بكه‌ن به‌ هاندان و وه‌سفكردن بۆكاره‌ باشه‌كانی و دیاریكردنی كاره‌ ناشیاوه‌كانی بۆئه‌وه‌ی دووباره‌ی نه‌كاته‌وه‌

4- ماوه‌ ماوه‌ دیاری یان پیویستی گرنگی بۆبكرن بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه‌ چه‌ندیان خۆش ئه‌ویت به‌مه‌ش جوانترین ره‌فتار ئه‌نجام ده‌دات

5- له‌كاتیك منداله‌كه‌ حه‌ز به‌تیكه‌لاوی و قسه‌ ده‌كات دایكان وباوكان ریگری لینه‌كه‌ن و نه‌یشكینن له‌به‌رده‌م خه‌لك و بیده‌نگی نه‌كه‌ن

6- ده‌بیت دایكان وباوكان دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ لیدان و توره‌یی له‌منداله‌كانیان بۆئه‌وه‌ی كارنه‌كاته‌ سه‌رباری ده‌روونیان هه‌مان ره‌فتار دووباره‌بكه‌نه‌وه‌

7- گویگرتن له‌ قسه‌ی مناله‌كانیان و جیبه‌جیكردنی به‌پیی توانایان بۆئه‌وه‌ی له‌رووی قسه‌كردنه‌وه‌ به‌هیزببن و بزانن كه‌بونیان هه‌یه‌و كه‌سانیك هه‌یه‌ گوییان لیبگرن

8- كه‌كاریكی هه‌له‌ یان ناشرین ده‌كه‌ن یه‌كسه‌ر توره‌مه‌بن و ئازاریان مه‌ده‌ن به‌ هیمنی و له‌سه‌رخۆیی و قسه‌ی خۆش وای لیبكه‌ن كه‌ئه‌و كاره‌ دووباره‌نه‌كاته‌وه‌ و هه‌له‌یه‌

9- ئازادی پی بدریت بۆ یاریكردن و جوله‌ و ئاره‌زووه‌كانی


به‌هیوای ده‌روونیكی ساف و به‌دوور له‌هه‌ر كاریكی ناشیاو بۆ هه‌مووان


ئاماده‌كردنی سیلین
تایبه‌ت به‌كوردماكس