nasa0

هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و هه‌ساره‌ی زه‌وی که‌ ده‌زانین و بیستومانه‌ که‌ چه‌ند له‌یه‌ک دوورن و که‌ نزیکه‌ی 570 ملیۆن کیلۆمه‌تر له‌ بۆشایی گه‌ردون له‌یه‌که‌وه‌ دورن ! زۆرجار باسی چون و ناردنی بۆ مه‌ریخ هه‌ر زۆر دور بوو له‌ راستی و به‌ خه‌یال ناو ده‌برا ! به‌لام ئه‌مرۆ ئه‌م خه‌یال و خه‌ونه‌ شکێندرا ، دوای ئه‌وه‌ی "كوريوسيتی" که‌ ئێستا له‌ مه‌ریخه‌ !


"كوريوسيتی" ناوی ئه‌و رۆبۆته‌ گه‌وره‌ و زیره‌که‌یه‌ که‌ پێش نۆ مانگ واتا له‌ سالی پار له‌لایان ده‌زگای گه‌وره‌ و زلهێزی " ناسا NASA " نێردرا بۆشای ئاسمان و ئامانجیشیان گه‌یاندنی ئه‌م رۆبۆته‌ زیره‌که‌ و گران به‌هایه‌ بۆ مه‌ریخ بوو ، تا بزانن که‌ مه‌ریخ شیانی له‌سه‌ر بوه‌ ؟ یان ده‌گونجێت ؟ به‌ هه‌زاران تێستی تریش ...هتد
به‌لێ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مرۆ 6-8-2012 که‌ وه‌ك رۆژێکی مێژووی بۆ زانستی فه‌له‌کی و بۆشای ئاسمان نووسرا ! دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌یانی ئه‌م رۆژه‌ ئه‌ندازیاران و پرۆفیسۆران و تیمه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ بنکه‌ی ناسا رایان گه‌یان که‌ ئه‌م گالیسکه‌ زیره‌که‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ نیشته‌وه‌ دوای تێپه‌راندنی 570 ملیۆن کیلۆمه‌تر و دوای جاودێری زۆر وردو به‌ دتیایل له‌ رۆژی ناردنیه‌وه‌ که‌ به‌ر نۆ مانگ ناردبوویان ئێستا له‌سه‌ر مه‌ریخ ه‌و په‌یوه‌ندیان پێوه‌ نه‌ پچراوه‌و وه‌ گالیسکه‌که‌ یه‌که‌م وێنه‌ی نیشتنه‌وه‌و ئه‌و شوێنه‌ی که‌ له‌ی نیشتوه‌ وێنه‌ی گرت و ناردیه‌وه‌ بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی !

 

بۆیه‌ ئه‌م رۆژه‌ رۆژێکی مێژویه‌ له‌ جیهان و زانیستی فه‌له‌کی دا ! گه‌ دوای ئه‌م نیشتنه‌وه‌ گه‌رانی زۆر زیاتر ده‌کرێت و زنیاریه‌کان ده‌نێردرێته‌وه‌ بۆ هه‌زاره‌ی زه‌وی.
وه‌ جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م گالیسکه‌یه‌ " رۆبۆته‌ " كوريوسيتی " زیاتر له‌ 2.5 ملیار دۆلاری تێچوه‌ و ئێستا خۆشحالن به‌ نیشتنه‌وه‌ی و سه‌رکه‌وتنی به‌ گه‌یشتنی بۆ مه‌ریخ...
ئێمه‌ش وه‌ک ستافی کوردماکس به‌په‌ی توانا بێبه‌شتان ناکه‌ن له‌م روداوه‌ مێژویه‌و زانیاریه‌کان له‌گه‌ل گرینگیه‌که‌ی له‌ کوردماکس بلاوی ده‌که‌ینه‌وه‌.

 

چه‌ند  ڤیدۆیێك ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌واله‌ :

 

Curiosity touches down on Mars