بابەتەکان

oac284

ئه‌م چیرۆکه‌ تاقی کردنه‌وه‌یه‌که‌ بۆ زانینی ڕه‌ووشتی مه‌یمون و هه‌ڵس و که‌وتی له‌ناو کۆمه‌ڵه‌که‌یدا .کۆمه‌ڵێک زانا 5 مه‌یمون یان خسته‌ ناو قه‌فه‌زێکه‌وه‌ له‌ ناوه‌راستی دا په‌یژه‌یه‌ک هه‌بوو هه‌ندێک مۆز یان له‌سه‌ر دانابوو.

b6ua07

هه‌ر مه‌یمونێک بیویستایه‌ سه‌رکه‌وێت بۆ بردنی مۆز زاناکان مه‌یموونه‌کانی تریان به‌ ئاوی سارد ئاوڕشێن ده‌کرد
2nvryfd
دوای ماوه‌یه‌کی که‌م مه‌یموونه‌کان تێگه‌ییشتن که‌ هه‌ر یه‌کێک له‌وان سه‌رکه‌وێته‌ سه‌ر په‌یژه‌که‌ ئه‌وانی تر به‌ر ئاوی سارد ده‌که‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌رمه‌یمونێک سه‌رکه‌وتایه‌ بۆ مۆز بردن ، مه‌یمونه‌کانی تر نه‌یان ده‌هێشت و لێیان ئه‌دا هه‌تا زاناکان به‌ئاوی سارد ئاوڕشێنیان نه‌که‌ن
9ir8di

دوای ماوه‌یه‌کی کورت و ماندووبوون هیچ کام له‌ مه‌یمونه‌کان نه‌یان ده‌وێرا به‌ په‌یژه‌که‌دا سه‌رکه‌ون بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆز، هه‌رچه‌نده‌ مۆزه‌کان له‌ به‌ر چاویان دانرابوو...
b6ua07
دوایی زاناکان بڕیاریان دا به گۆڕینی یه کێک له و 5 مه یموونه، و هینانی یه کێکی نوێ له جیاتی .یه که م کاری مه یمونی تازه سه رکه وتن بوو بۆ مۆز هینان
28wpgn6

به ڵام 4 مه یموونه که ی تر به خێرایی ده که وتنه لێدانی و نه یان ده هێشت سه رکه وێت به سه ر په یژه که دا .دوای چه ند جارێک له لێدان مه یمونه تازه که تێده گه ییشت که نابێت به سه ر په یژه که دا سه رکه وێت بۆ هێنانی مۆز به ڵام نه یده زانی له به رچی ...!

زاناکان جارێکی تریش مه یمونێکی تریان به یه کێکی تازه گۆڕی و هه مان به سه رهات ڕووی ئه دایه وه که به سه ر مه یموونی یه که م دا ده هات ، هه تا وای لێهات مه یمونه تازه که ی یه که میش هاوکاری هاوڕیکانی ده کرد بۆ لێدانی مه یموونی تازه ی دوای خۆی ، به بێ ئه وه ی بزانێت بۆچی ئه و کاره ده کات ...!!
به م شێوه یه هه تا هه ر 5 مه یموونه کۆنه که گۆڕران به 5 مه یمونی نوێ تر.
تاوای لێهات له ناو قه فه زه که دا 5 مه یموون هه بوون که به ئاوی سارد ئاوڕشێن نه کرابوونله گه ڵ ئه وه دا هه ر مه یمونێک بیویستایه سه رکه وێت لێدانی ده خوارد به بێ ئه وه ی بزانن له سه ر چی لێیان ئه درێت ..!
2ecknsk

ئه گه ر له مه یمونه کان بپرسین بۆچی له و مه یموونه ئه ده ن که ده یه وێت سه رکه وێته سه ر په یژه که ..؟به دڵنیاییه وه ده ڵێن : نازانین هۆکاره که ی چیه ..به ڵام باوو باپیران مان وا ڕه فتاریان کردووه ..!داب و نه ریت "

له‌ ژیان دا زۆربه‌ی کاته کان ئێمه‌ به‌ره‌و ڕووی خه‌ڵک ده‌بینه‌وه‌ له‌سه‌ر کار ، له‌ نێوان هاوڕیکان دا و و ئه‌ندامانی خێزان دا و چه‌پۆکی قورسیان به‌سه‌رتا ده‌درێت له‌ هه‌ر جارێک ویستت به‌سه‌ر په‌یژه‌که‌دا سه‌ر‌که‌ویت ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هویه‌کیان هه‌بێت ..!!به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ...ئه‌وه‌یه‌ سروشتی ئه‌و کاروباره‌ی که‌ له‌ده‌ورووبه‌رمان پیاده‌ی ده‌که‌ن ...!!ئێمه‌ خاوه‌نی بڕیارین ..یان ده‌بینه‌ مه‌یمون و لێمان ئه‌درێت و به‌دواکه‌وتوویی ده‌مێنینه‌وه‌ ...یان بێده‌نگ ده‌بین و ده‌ست ده‌که‌ین به‌سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌ر په‌یژه‌که‌

ئاماده کردنی بۆ کوردماکس و وه رگێڕانی :هوشیار