بابەتەکان

valncia-2086598

 

تۆ له‌کاره‌که‌ت ده‌رکرایت
گه‌نجێکی ئه‌مریکی که‌ ناوی [ والاس جونسون ] بوو له‌ کارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دار بڕێنه‌وه‌دا کاری ده‌کرد ، هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و خۆشترین ساته‌کانی له‌و کارگه‌یه‌دا به‌سه‌ر برد.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجێکی به‌تواناو ئازا بوو کاری زۆر قورسی ده‌کرد .کاتێک ته‌مه‌نی گه‌ییشته‌ چل ساڵ هێشتا توانه‌یه‌کی به‌هێزی تیا مابوو .. به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو له‌و کارگه‌یه‌دا له‌ شاره‌زایی و وورد بینی دا چونکه‌ ساڵانێکی دووروو درێژ ئه‌و کاره‌ی کردبوو .


زۆر سه‌رسام بوو کاتێک خاوه‌نی کارگه‌که‌ ئاگاداری کرد که‌ ئیتر له‌و کارگه‌یه‌دا کاری نه‌ماوه‌و پێویست ده‌کات ئه‌و شوێنه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ جێ بهێڵێت،
له‌و کاته‌دا ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ کارگه‌که‌ ده‌چوه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ستێکی زۆر سه‌یر له‌ مێشکیدا دروست بوو به‌وه‌ی ئیتر چۆن بتوانێت به‌بێ کار بمێنێته‌وه‌ پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ ..
به‌ جاده‌کان دا ده‌ڕۆیشت به‌بێ ئه‌نجام ، و هیچ هیوایه‌کی نه‌مابوو له‌ مێشکیدا ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌بیری خۆی ده‌هێنایه‌وه‌ که‌ هه‌وڵی زۆری داوه‌ له‌ کاره‌که‌یدا
و به‌ڵام دواجار بێ سوود بووه‌ بۆی ،زۆر دڵگران بوو به‌و حاله‌ته‌ داڕمانه‌ی له‌ ژیانیدا به‌سه‌ری هاتووه‌ ،
وه‌کوو ده‌ڵێن زه‌وی قڵیشاوه‌و ئه‌وی تیا له‌ناو قوڵاییه‌ تاریکه‌کانیدا قووت دراوه‌ ،
هێنده‌ بێ ئومێد بوو له‌ ژیانی داهاتووی ..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕزقی نه‌بوو جگه‌ له‌و کاره‌ نه‌بێت .
نه‌یده‌زانی چی بکات ، گه‌رایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌و ژنه‌که‌ی ئاگادار کرده‌وه‌ له‌وه‌ی ڕووداوه‌ .
ژنه‌که‌ی پێی ووت باشه‌ چی بکه‌ین ...؟
ووتی : ئه‌م خانووه‌ ی تیایدا ده‌ژین ده‌که‌م به‌ بارمته‌ [ رهن ] و به‌ پاره‌که‌ی پرۆژه‌یه‌کی بچوک ده‌ست پێده‌که‌م ...
وده‌ست ده‌که‌م به‌ کاری بیناسازی .
بۆ یه‌که‌م جار دوو خانووی دروست کرد و هه‌وڵێکی زۆری دا تیایدا،
و دوایی ده‌ستی کرد به‌ پرۆژه‌ی بچوک بچوک و ورده‌ ورده‌ زۆر بوو هه‌تا بووه‌ شاره‌زایه‌ک له‌ بواری دروست کردنی خانووی بجوک دا،
له‌ ماوه‌ی 5 ساڵ دا هه‌وڵی زۆری داو توانی پاره‌یه‌کی باش پێکه‌وه‌ بنێت و ببێت به‌ یه‌کێک له‌ ناوداره‌کان و و بووه‌ ملیونێر [ والاس جونسون ] ،
ئه‌و پیاوه‌ی که‌ زنجیره‌یه‌ک ئوتێلی [ هولیدی ان ] به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ ژماره‌ نه‌ده‌هات له‌ ئوتێل و خانوو هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌کی جیهان بڵاو بۆوه‌ .
ئه‌م پیاوه‌ له‌ بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر ده‌مزانی سه‌رۆکی کاره‌که‌ی جارانم که‌ ده‌ری کردم له‌ چ شوێنێک داده‌نیشێت ،
ده‌چوومه‌ لای و سوپاس گوزاری خۆمم پێشکه‌ش ده‌کرد به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ به‌رانبه‌ر منی کرد،
له‌و کاته‌ی ئه‌و ڕوداوه‌ ڕویدا زۆر دڵ به‌ئازار و غه‌مگین بووم ، تێنه‌ده‌گه‌ییشتم بۆچی ..؟
به‌ڵام ئێستا تێگه‌ییشتم که‌ خوا گه‌ر کارێک بۆ مرۆڤ بڕه‌خسێنێت ده‌رگایه‌کی به‌ڕوودا داده‌خات به‌ڵام له‌به‌رده‌میدا ڕێگایه‌ک ده‌کاته‌وه که‌ سودی باش تری هه‌یه‌ بۆ خۆیی و خێزانی‌،

 

..
هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ نه‌هامه‌تی بوون له‌ ژیاندا ئه‌وه‌ کۆتایی ژیان نیه‌ ..
به‌ڵکوو بیر بکه‌ره‌وه‌ و له‌گه‌ڵ داواکاریه‌کانی ژیان دا هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ و جارێکی تر سه‌ر له‌ ‌ نوێ له‌گه‌ڵ هه‌ر کارێک دا ‌ ده‌ست پێ بکه ره‌وه‌.
هه‌ق نیه‌ ژیان به‌ غه‌م و په‌ژاره‌وه‌ بمرێنیت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا هه‌یه‌ که‌ به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێین ...


تایبه‌ت
بۆ کوردماکس کراوه‌ته‌ کوردی

هوشیار