بابەتەکان

dad and son

گه‌نجێک ژنی هێنا ، باوکی چووه‌ سه‌ردانی و پیرۆزبایی ژن هێنانه‌که‌ی لێ کرد له‌ ماڵه‌که‌یدا ...کاتێک دانیشت داوای له‌ کوڕه‌که‌ی کرد که‌ پارچه‌ کاغه‌زێک و قه‌ڵه‌مێک ئاماده‌ بکات ..کوڕه‌که‌ی ووتی : له‌ که‌ره‌سته‌ی پێویستی ژن هێنانه‌که‌م دا هه‌مووشتێکم کڕیوه‌ ته‌نها ده‌فته‌ر‌و قه‌ڵه‌م نه‌بێت ...به‌ڵام بابه‌ بؤچیت ئه‌وێت ..؟؟؟
باوکی ووتی : که‌واته‌ بڕۆ خواره‌وه‌ ده‌فته‌رێك و قه‌ڵه‌مێک له‌ گه‌ڵ لاستیکێکی خه‌ت کوژێنه‌وه‌ بکڕه‌ به‌ خێرایی وره‌وه‌ ...!!!
له‌گه‌ڵ سه‌رسوڕمانێکی زۆردا کوڕه‌که‌ی دابه‌زیه‌ خوارێ و چوو ئه‌وه‌ی پێی ووترا بوو له‌ بازاڕ کڕی و گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌و له‌ ته‌نیشت باوکی دانیشت ...
باوکی پێ ی ووت : بنووسه‌ ...
کوڕ : چـــــی بنوسم ....؟؟
باوک : هه‌رچی شتێک ده‌ته‌وێت بینوسه‌ ..!!
کوڕه‌که‌ ڕسته‌یه‌کی نوسی ...باوکی پێ ی ووت : بی سڕه‌وه‌‌
کوڕه‌که‌ ڕسته‌ نوسراوه‌که‌ی سڕیه‌وه‌...
باوک : بنوسه‌
کو‌ڕه‌که‌ ووتی : تووخوا بابه‌ چیت ده‌وێت...؟
ووتی : بنوسه‌ ..
کوڕه‌که‌ شتێکی نوسی
باوکی ووتی : بیکوژێنه‌ره‌وه‌ ، کوژاندیه‌وه‌
دیسان باوکی پێ ی ووت : بنوسه‌ ...
کوڕه‌که‌ پرسی :به‌خوا سوێندت ئه‌ده‌م بابه‌ گه‌ر پێم نه‌ڵیی ئه‌وه‌ بۆچـــــی ...؟؟
باوکی ووتی : بنوسه‌ ...
کوڕه‌که‌ ..نوسی
باوک : بیکوژێنه‌ره‌وه‌ ....کوڕيکه‌ کوژاندیه‌وه‌
دوایی باوکی سه‌یرێکی کوڕه‌که‌ی کرد و ده‌ستێکی به‌سه‌ر شانیا هێنا و ووتی : کوڕی خۆم هاوسه‌ر گیرێتی پێویستی به‌ لاستیکی خه‌ت کوژاندنه‌وه هه‌یه‌...

ئه‌گه‌ر له‌ هاوسه‌رگیرێتی یه‌که‌ت دا ئه‌و لاستیکه‌ت پێ نه‌بێت بۆ کوژاندنه‌وه‌ی هه‌ندێک ڕه‌فتاری ژنه‌که‌ت که‌خۆش نیه به‌لاته‌وه‌..
.یان ژنه‌که‌ت ئه‌گه‌ر لاستیکێکی بێ نه‌بێت بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی تۆ که‌ خۆش نیه‌ به‌لایه‌و...
لاپه‌ڕه‌کانی هاوسه‌رگیرێتی پاش چه‌ند ڕۆژێک پڕ ده‌بێت له‌ ڕه‌ش بوونه‌وه‌....

که‌واته‌ له‌نرخی قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌رێک و لاستیکێک ببوره‌و ئه‌رکێکی زۆر و کاتێکی زۆر بۆ خۆت پاشه‌که‌وت بکه‌ به‌ که‌مترین بیر کردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر ..
زۆر شت هه‌یه‌ که‌ شایانی ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ خۆشترین چرکه‌کانی ژیانی له‌ پێناویدا بۆ به‌فیڕۆ بده‌یت ..
که‌واته‌ بۆچی خۆمانی لێ گێل بکه‌ین و له‌گه‌ڵیا بژین ...؟؟

په‌ندێک هه‌یه‌ ده‌ڵێت ...:

که‌سی گێل نابێته‌ گه‌وره‌ی هۆزه‌که‌ی ...به‌ڵکو هۆزه‌که‌ی ده‌بێته‌ گه‌وره‌ به‌سه‌ر که‌سی گێل دا
مانای گێلی ئه‌وه‌یه‌ که‌تۆده‌زانیت شتێک هه‌یه‌ و هه‌ستی پێده‌که‌یت به‌ڵام خۆتی لێ لائه‌ده‌یت و گوێی پێ ناده‌یت وه‌کوو پێویست .
تاوای لێ دێت دوچاری شه‌رمه‌زاریه‌ک ده‌بن وئه‌وه‌ش نابینێت که‌ به‌دوایدا بچێت
و هه‌ستیان ماندوو ده‌کات وخاتریان ده‌شکێنێت
و ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌نجاندنی خوا لێ یان ..
که‌واته‌ ئه‌م ووشانه‌ له‌ هه‌موو په‌یوه‌ندی یه‌کانمان دا پیاده‌ ده‌کرێت هه‌تا ده‌گه‌ینه‌ ده‌ر ئه‌نجامی ئاکامی کاره‌که‌و به‌ره‌و ڕێگای ڕاست به‌ڕی ده‌که‌وین ...
ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شته‌کان و زاراوه‌کان له‌ جێگای ڕاستی خۆیدا دایبنێین ..
ڕاست نیه‌ که‌ خۆمان له‌ جوانی و ئاکاره‌کانی نزیکمان و ده‌ورووبه‌رمان گێل بکه‌ین ..

هه‌روه‌ها ئه‌وه ش ڕاست نیه‌ که‌ به‌ لاستیکێک هه‌موو ووه‌ڵامه‌ ڕاسته‌کان بسڕینه‌وه‌ . ‌

‌ ‌ که‌واته‌ .....!!

ئه‌وه‌ی خـــوای دۆزیوه‌ته‌وه‌ چـــی وون کردووه‌ ....؟
ئه‌وه‌ی که‌ خوای وون کردووه‌ چی دۆزیه‌وه‌ ...؟
ژیان ئازاره‌و هیوا دای ده‌پۆشێت
هیوا به‌کارکردن به‌ده‌ست دێت
کارکردن به‌ ئه‌جه‌ل کۆتایی دێت
دوایی هه‌ر یه‌که‌و پاداشتی کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت ..

گه‌وره‌ نابیت له‌به‌رده‌م خوا و له‌به‌رده‌م خه‌ڵک دا هه‌تا گه‌وره‌نه‌بیت له‌ ئیمان و عباده‌ت تا
هیچ شتێک بۆ ئاسمان به‌رز نابێته‌وه‌ مه‌زن تر بێت له‌ دڵسۆزی...

هیچ شتێکیش بۆ سه‌ر زه‌وی دانابه‌زێت مه‌زن تربێت له‌ سه‌رکه‌وتن..

که‌واته‌ .....به‌ پێ ی دڵسۆزی ..سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێت

.
.
.
.
تایبه‌ت به‌کورد ماکس
له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ وه‌رگێڕڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی

هوشیار