بابەتەکان

30agz8k

چه‌کی ئه‌تۆم ،جۆره‌ چه‌کێکی سه‌ربازی تۆقێنه‌ره‌،که‌ له‌ کاتی ته‌قینه‌وه‌یدا بڕێکی هێجگار زۆر له‌ ووزه‌ی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م ئه‌هێنێت،یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی بۆمبای ئه‌تۆمی (که‌ پێی ئه‌وترا : ئا بۆمبا) له‌ ژیر ناوی ( پرۆژه‌ی مانهاتن) ،له‌ 16-7-1945 له‌ ناوچه‌ی تاقیگایه‌ك له‌ نزیك ( ئالامۆگۆردۆ ) له‌ ( نوی مه‌کسیکۆ ) تاقیکرایه‌وه، که‌ له‌ دووری 160 کم هه‌ست به‌و شه‌پۆله‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ ئه‌کرا، ئه‌و هه‌وره‌ی له‌ شێوه‌ی قارچکێكش دروستی کرد تا 12 کم به‌رز بووه‌ .

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ کاتی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له‌ ساڵی 1942 ز دامه‌زرا له‌ ژێر ڕکێفی جه‌نه‌ڕاڵێکی سه‌ربازی به‌ناوی (لێسلی گرۆڤیس) ده‌ست به‌کار بوو ،به‌ به‌شدا

ری چه‌ند زانایه‌كی ناوداری وه‌ك ( ئێنریکۆ فێرمی ، ڕیچارد فاینمان ، ئێدوار تێلله‌ر ، هاراد ئوڕێ) به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری زانستی زانای فیزیکی ئه‌مه‌ریکی ( ج . رۆبه‌رت ئۆپنهایمه‌ر) ، که‌ له‌ دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م ( کۆمیسیۆنی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریکی ) هه‌موو لێپرسراوێکی وزه‌ی ئه‌تۆمی گرته‌ ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه‌ به‌ په‌ره‌پێدانی چه‌کی ئه‌تۆمیشه‌وه‌، دواتر چه‌ند جۆرێکی تر له‌م چه‌کانه‌ دروست کر ا و په‌ره‌ی پێدرا ، هێزی ئه‌م چه‌کانه‌ که‌ به‌رهه‌م ئه‌هێنرا له‌ ڕێگای ( پڕۆسه‌ی تێکه‌ڵ کردن) ه‌بوو ،تا ئه‌و کاته‌ داهێنانی پێکهاته‌ و هێزی ئه‌م چه‌که‌ بریتی بوو له‌ سوتاندنێکی به‌ گوڕ و خێرایی و پارچه‌ پارچه‌ کردنی پێکهاته‌یه‌کی کیمیایی ،ئه‌م جۆره‌ پرۆسیه‌ش وای ئه‌کرد ته‌نها ووزه‌ی به‌رگی ده‌ره‌کی ئه‌لیکترۆن له‌ ئه‌تۆم جیا ئه‌کرایه‌وه‌. ‌ئه‌و ماتڕیالانه‌ی که‌ به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ دروست کردنی ئه‌م چه‌کانه‌ ( یۆڕانیۆم ) یان ( پلوتۆنیۆم) ، له‌ پرۆسه‌ی تێکه‌ڵکردندا ناوکی ( هایدرۆجین) ئه‌توینرایه‌وه‌ بۆ ( هیلیۆم) ێکی قورس . له‌ ئه‌نجامی ئه‌م داهێنانه‌ چه‌کی ئه‌تۆمی دروستکرا ، له‌ 1000 ته‌ن ( تی ئێن تی ) یه‌ك ملیۆن 1000000( تی ئێن تی ) به‌رهه‌م ئه‌هێنرا ، بۆ نمونه‌ بۆمبێکی ئه‌تۆمی به‌ قه‌باره‌ی تۆپێکی تێنس هێزی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌ 20000 بیست هه‌زار ته‌ن(تی ئێن تی )هه‌یه‌

 

Abbildung SEQ Abbildung \* ARABIC 1 وێنه‌ی پێکهاته‌ی بۆمبی ئه‌تۆم

fxe0p5

واته‌ هه‌وڵدرا قه‌باره‌ی بۆمباکان بچوک بکرێته‌وه‌ وله‌گه‌ڵیشیدا به‌ هێزتر بکرێت. تا ئیمڕۆش خه‌ریکی په‌ره‌پێدانی ئه‌م جۆره‌ چه‌که‌ ناوکییانانه‌ن له‌ ( لۆس ئه‌له‌مۆس ) له‌ ئه‌مه‌ریکا ، له‌ تاقیگای ( لاورێنس لیڤه‌رمۆر) له‌ کالیفۆرنیا و ( ئالده‌ماستۆن) له‌ ئینگلته‌ره‌ .

 


ئاماده‌كردنی//ئاسۆ احمد
سه‌رچاوه‌ په‌رتووكی ئه‌ڵمانی Wussten Sie schon ,dass