بابەتەکان

largeeee

ئاره‌ق كردنه‌وه‌ به‌ یه‌كیك له‌ حاله‌ته‌كانی نه‌خۆشی دائه‌نریت كه‌ ریژه‌یه‌كی زۆر ئاو له‌ریگه‌ی پیسته‌وه‌ به‌شیوه‌ی ئاره‌ق دیته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌پیی وه‌رزه‌كان ئاره‌قكردنه‌وه‌ ریژه‌ی جیاوازه‌و له‌وه‌رزی گه‌رما زیاتر ئاره‌ق ده‌رده‌ریت به‌هۆی جوله‌و كاركردن و وه‌رزش ریژه‌یه‌كه‌ی زیاتر ده‌كات

به‌پیی كه‌سه‌كان جیاوازه‌و جۆری هه‌یه‌
1- ئاره‌قی زۆر بی بۆن


ئه‌م جۆره‌ ئاره‌قیكی زۆر ده‌رده‌دات به‌شیوه‌یه‌ك وه‌ك ته‌ربیت وایه‌ له‌كاتی سه‌رماو گه‌رما به‌لام بی بۆنه‌

 

2- ئاره‌قی زۆرو بۆندار
ئه‌م جۆره‌ به‌هه‌مان شیوه‌ی پیشوه‌ به‌لام بۆنی ناخۆشی هه‌یه‌و ده‌وروبه‌ر بیزار ده‌كات

3- ئاره‌قی كه‌م بی بۆن
ئه‌م جۆره‌ ریژه‌یه‌كی كه‌م ئاره‌ق ده‌كاته‌وه‌ و بۆنیشی نیه‌

4- ئاره‌قی كه‌م وبۆندار
ئه‌م جۆره‌یان بۆنی ناخۆشی هه‌یه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌مه‌

5- ئاره‌قی ره‌نگدار
ئه‌م جۆره‌ جل تیك ده‌دات ئه‌گه‌ر جله‌كان سپی بیت زه‌ردی ده‌كات ئه‌گه‌ر ره‌نگدار بیت سپی ده‌كات و زۆر جار لاناچیت به‌جله‌كه‌وه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هه‌ندی جار بۆنی ناخۆشیشی ده‌بیت


هه‌ندی جار ئاره‌ق كردنه‌وه‌ ده‌بیته‌ كیشه‌ بۆ مرۆڤ به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ بیزارده‌بیت

كاته‌كانی زۆر ده‌ردانی ئاره‌ق

1-كیشه‌یه‌كی ده‌رونیت هه‌بیت قه‌له‌ق بیت له‌ژیان

2-كاته‌كانی خه‌وتن تیك ده‌چیت و ماندوو ده‌بیت

3- ماندووبونی زۆر له‌كارو وه‌رزشكردن و جوله‌و هیلاكی میشك

4- له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی زۆری چاو قاوه‌و بیبسی و خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان

5- خواردنی جگه‌ره‌و خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان

6- له‌كاتیك هۆرمۆناتی له‌ش تیك ده‌چیت و توشی نه‌خۆشی ده‌بیت و پله‌ی گه‌رمی له‌شت به‌رز ده‌بیته‌وه‌


به‌لام ئاره‌ق كردنه‌وه‌ هه‌رچه‌ند زۆر بیت ده‌توانیت ئه‌گه‌ر كه‌میكیش بیت خۆت بپاریزیت
بۆیه‌ پسپۆران و لیكۆله‌ره‌وان له‌بواری پیست و خواردن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مرۆڤ خۆی بپاریزیت له‌هه‌رماده‌یه‌ك كه‌ئاره‌قكردنه‌وه‌ زیاد ده‌كات و گرنگی به‌ژه‌مه‌ خوراكی رۆژانه‌یان بده‌ن
وه‌رینمایی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌زیاتر ئه‌م جۆره‌ خۆراكانه‌ بخۆن بۆئه‌وه‌ی ته‌ندروست بن

جۆری خۆراكه‌كان

1- خواردنه‌وه‌ی شیر رۆژانه‌ واباشه‌ به‌یانیان یان ئیواران بیت بۆ هیوركردنه‌وه‌ی میشك

2- خواردنی كاهوو رۆژانه‌ كه‌ سه‌وزه‌یه‌كی پر سوده‌و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ریژه‌ی ده‌ردانی ئاره‌قه‌

3- خواردنی قه‌یسی رۆژانه‌

4- باده‌م بكه‌ به‌خواردنی سه‌ره‌كی و له‌ژه‌مه‌كاندا به‌كاری بهینه‌ به‌ته‌واوی به‌دورده‌بیت له‌ئاره‌ق كردنه‌وه‌ سودیكی باشیش ده‌دات به‌له‌ش

5- گیراوه‌ی نه‌عنا كه‌پیكهاتوه‌ له‌ گه‌لای نه‌عنای كولاو و شیر خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ 2-3 كوپ

6- ئاوی كه‌ره‌وز به‌خواردنه‌وه‌ی سودیكی باش به‌له‌ش ده‌به‌خشیت و ئاره‌ق ناهیلیت

7- خواردنی هه‌نگوین و تیكه‌لكردنی له‌گه‌ل سركه‌ خواردنه‌وه‌ی پیش نوستن


به‌م ریگایه‌نه‌ ده‌توانیت ته‌ندروست بیت و به‌دوربیت له‌ماده‌ی كیمیاوی كه‌زیانی زیاتره‌ له‌سود

به‌هیوای ته‌ندروستی باش بۆتان

ئاماده‌كردنی سیلین
تایبه‌ت به‌كوردماكس