Warning: getimagesize(images/200px-apple-logo.svg.png) [function.getimagesize]: failed to open stream: No such file or directory in /home/kurdmax/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 336

بابەتەکان



کۆمپانیای ئەپڵ

کۆمپانیای ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Computer Inc) لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا. ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا.

تاکوو ساڵی ٢٠٠٦، کۆمپانیای ئەپڵ لە چەندین بواری (نەرمەکاڵا software) و (ڕەقەکاڵا hardware) دا دەستبەکارە، بەرھەمەکانی iMac، iPhone و iPod لە ھەموو بازاڕەکانی جیھاندا بڵاوە، ھەروەھا خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆسیقا بەناوی iTunes کە چەندین ملیۆن گۆرانی و ئاوازی لەخۆ گرتووە. لە ‌بواری سیستەمی کارپێکردنیشدا Mac OS X ـی ھەیە، ئەمیش وەک بەرھەمەکانی تری سەرکەوتووە.

 


مێژوو

ئەم کۆمپانیایە لە یەکی نیسانی ١٩٧٦ لە کویرتینۆ لە کالیفۆرنیا دامەزرا لە ساڵی ١٩٧٧ پۆلێن کراوە. لە سی ساڵی یەکەم ناوی کۆمپانیا تەنھا " کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری دیاریکراو " بوو ، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لەم ناوە ھێنا ئەمەش پاش ئەوە ھات کە کۆمپانیاکە کارەکانی فراوان کرد لە بواری ئەلکترۆنی ، لەگەل لاسایی کردنەوەی جۆرەکانی کۆمپیوتەری کەسی. کۆمپانیا نزیکەی ٣٥٠٠٠ فەرمانبەری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان ، ڕێژەی فرۆشتنی لە ساڵی ڕابردوو ٣٢.٤٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو ، ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەپڵ توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە ڕووی کوالێتی بەرھەمەکانیەوە ئەمەش بە ھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ریکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی ئەیانکات ، ھەروەھا کۆمپانیا کۆمەلێک فەرمانبەری لێھاتووی ھەیە لە بواری فرۆشتن و خستنە ڕووی بەرھەمەکان لەگەل بوونی لۆگۆیەکی بازری جوان. گۆڤاری فۆرتیون کۆمپانیای ئەپڵی بە سەرنج ڕاکێشترین کۆمپانیا دەست نیشان کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەردوو ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩.


مێژووی ئەپڵ بەپێی ساڵەکان

لە ساڵی ١٩٧٦ دا ئاپڵ لە لایەن ستیڤ وۆزنەیک و ستیڤ جۆبس دەستی بە کارەکانی کرد. بێجگە لە ١٢ ساڵێک نەبێ کە ستیڤ جۆبس دوور بوو، لە دەیەکانی ٧٠وە بەردەوام پەرەی بە بەرەوپێش بردنی ئەو کومپانیایەدا بوە, هەر لەو ساڵەش بەهاوبەشی کۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند.
لەساڵی ١٩٨٤ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی کومپیۆتەر کرد.
لەساڵی ١٩٨٥ دا ، لە بەربەرەکانێیەکی دەسەڵاتدا ستیڤ جۆبس ئەپڵی بەجێ هێشت.
لەساڵی ٢٠٠١ دا ،ئەپڵ یەکەم ئایپۆد ی بڵاو کردەوە.
لەساڵی ٢٠٠٣ دا ، ئایتونس بڵاو کرایەوە. بەکارهێنەران دەتوانن لەم رێکەوتە بە دواوە موزیک و فیلم لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی سەرهێڵ بکڕن
لەساڵی ٢٠٠٥ دا ،تیم کوک وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ئاپڵ هەڵبژێردرا.
لەساڵی ٢٠٠٩ دا ، ستیڤ جۆبس دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەکانی گەڕایەوە بۆ ئەپڵ.
لە ساڵی ٢٠١٠ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی ئایپاد کرد
لەساڵی ٢٠١١ ئایپاد ٢ وەشێنرا


ناوی کۆمپانیا

ناوی ئەپڵ (Apple) وشەیەکی ئینگلیزییە، کە لە کوردیدا بە واتای سێو دێ. کە ئەم ناوەش بەهۆی ئەوەوە ناونراوە کە ستیڤ جۆبسی خاوەنی پێشووی کۆمپانیای ئەپڵ لە کێڵگەیەکی سێوەوە گەڕاوەتەوە و وەکو چارەسەر سوودی لە سێو بینیوە ، هەر لەبەر ئەوەش بە لایەوە ناوێکی سادە و جوان و خۆش بووە.


بەرھەمە گرنگەکانی

١٩٧٦ Apple I ١٩٧٧ Apple II ١٩٨٣ LISA ١٩٨٤ ماکینتۆش (سەرکەوتووترین و گرنگترین بەرھەم بوو، وەرچەرخانێکی بەدوای خۆیدا ھێنا لە کۆمپیوتەری کەسیدا PC) ١٩٨٥ Apple II ١٩٨٩ Macintosh Portable ١٩٩٣ ماکینتۆش لەسەر RISC ١٩٩٥ تاکوو ١٩٩٦ گەورەترین کێشەی ئابووری و بەڕێوەبردنی ھاتەڕێ. ١٩٩٦ لە لایەن کۆمپانیای NeXT ەوە کڕدرا.


لۆگۆکان

یەکەم لۆگۆی ئەپڵ لەلایەن (ڕۆن واین)ەوە نەخشێنرا کە وێنەی ئیساک نیوتۆن پیشاندەدات کە لە ژێر دار سێوێکدا دانیشتووە. پاشانیش (ڕۆب جانۆف) لۆگۆیەکی نوێی نەخشاند کە پێکهاتبوو لە سێوێکی ڕەنگاوڕەنگ. دواتر لە ساڵی (١٩٩٨ز) کاتیک کە کۆمپانیاکە بەرهەمی نوێی (ئای ماک)ی بەرهەمهێنا پێی باش بوو کە لۆگۆی کۆمپانیاکەش کەمێک سادەتر بێت هەر لەبەر ئەوە لۆگۆی کۆمپانیاکە چەند جارێک بە ڕەنگی ڕەشی سادە دەردەکەوت و بەڵام بە شێوەیەکی ڕەسمی لە نێوان ساڵانی (٢٠٠١-٢٠٠٣) لۆگۆی کۆمپانیاکە گۆڕدرا بۆ سێوێکی ڕەشی سادە. لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)وە بوو بە سێوێکی ئاوی یان ڕەساسی.


ماکینتۆش

ماکینتۆش یان ماک (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).


مردنی ستیڤ جۆبز

دوای تەنیا ڕۆژێ لەبڵاوکردنەوەی ئایفۆنی 4s دامەزرێنەری ئەپڵ کە پێشووتر دەستی لە کار کێشابۆوە کۆچی دوایی لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ واتە لە ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد. بەمەش گوزەرێکی گەورەی لە ئەمریکا و ئەپڵدا کە تاڕادەیەک سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما هاتە دوان و هاوخەمی بۆ کەسوکاری دەربڕی.


ماڵپەڕ

ئەپڵخاوەن ماڵپەڕێکە کە سەردانیکەران و هەوادارانی دەتوانن بە هۆی ماڵپەڕی ئەپڵەوە داواکاری خۆیان بۆکڕینی بەرهەمەکانی ئەپڵ پێشکەش بکەن وە لەم ماڵپەڕە سەرجەم چالاکی و بەرهەمەکانی ئەپڵ دەخرێتە ڕوو لەکاتی دەڕچوونی وەشانی نوێی سیستەم کە ناسراوە بە ios و ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و لاپ تۆپ و دیسکتۆپی ماک هتد...


سەرچاوە : ویکیپێدیای کوردی - ckb.wikipedia.org
Diyar Muhammed HamaKerim