بابەتەکان

 


ناوی ته‌واوی سلاڤین بیلیچه‌ له‌ 11-9-1968 له‌شاری سپلیتی یوگسلاڤیای پێشوو له‌دایك بووه‌،له‌دوایی مۆندیالی 2006ی ئه‌ڵمانیا ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیایی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و له‌ یۆرۆی 2008 و 2012 تونیویه‌تی بیگه‌ینێته‌ كۆتاییه‌كان واش بڕیاره‌ له‌دوایی یۆرۆی 2012 ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆیی ڕووسی بگرێته‌ ئه‌ستۆ.


بیلیچ وه‌كو یاریزان:

بیلیچ وه‌كو یاریزانی به‌رگری به‌دیارده‌كه‌وت و له‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵی په‌یوه‌ندی كرد به‌ئه‌كادیمیه‌ی یانه‌ی هایدرۆ سپلیتی شاره‌كه‌ی خۆی گشت ته‌مه‌نه‌كانی یاریزانی له‌و یانه‌یه‌ به‌ڕێكرد له‌ساڵی 1988 ژیانی پیشه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌ست

پێكرد كه‌ تا ساڵی 1993 له‌وماوه‌یه‌ 1 ساڵ به‌شێوه‌ی خواستن یاری كرد ئه‌ویش له‌ساڵی 1988-1989 كه‌وا 6 مانگ بۆ یانه‌ی پیرمۆراك و 6 مانگی تر بۆ یانه‌ی شێبینیك كه‌وا له‌وی دووه‌میان 33 یاری بۆكرد و 7 گۆڵیشی تۆماركرد دواتر له‌ساڵانی 1989-1993 له‌ 109 یاری 13 گۆڵی تۆماركرد توانی له‌ساڵی 1991 جامی یوگسلاڤیا به‌ده‌ست بهێنێت دوایی لێكبوونه‌وه‌ی كرواتیا له‌ یوگسلاڤیا له‌یه‌كه‌م وه‌رزی خولی كرواتی توانی خولی كرواتی به‌ده‌ست بهێنێت له‌وه‌رزی 1992-1993 وه‌ هه‌ر له‌و وه‌رزه‌شدا توانی جامی كرواتیاش به‌ده‌ست بهێنێت.

 

له‌ساڵانی 1993-1996 ڕووی كرده‌ خولی بۆندسلیگا بۆ یانه‌ی كارلسوه‌ یاری كرد كه‌ به‌ 750000هه‌زار دۆلار گوازراییه‌وه‌ هه‌ر له‌ یه‌كه‌م وه‌رزیدا وه‌كو كاپتنی یانه‌كه‌ ده‌ستنیشان كرا ناوی چووه‌ ناو مێژووی یانه‌ی كارلسوه‌ وه‌كو كاپتن چونكه‌ له‌وه‌رزی 1993-1994 توانی ڕابه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی بكات بۆ گه‌یشتن به‌یاری پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئه‌وڕوپی وه‌ هه‌ر له‌وساڵ به‌باشترین به‌رگریكاری خولی ئه‌ڵمانیا ده‌ستنیشان كرا پێش هه‌ریه‌ك له‌ ماتیاس زامه‌ر و لینكه‌ كه‌وت.
له‌ ماوه‌ی 3 ساڵ له‌گه‌ڵ كارلسوه‌ 54 یاری ئه‌نجامدا و 5 گۆڵیشی تۆماركرد.

هاری ڕێدناپی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاتی وێستهام یونایتد زۆر پێداگری كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیلیچ بگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانی ئه‌وه‌ بوو پاش ته‌واو بوونی یۆرۆی 1996 ی ئینگه‌ڵته‌را به‌ بڕی 1.3 ملیۆن دۆلار ڕووی له‌و یانه‌یه‌ كرد.

له‌ ساڵانی 1996-1997 ڕوو ی كرده‌ ئه‌ویانه‌یه‌ كه‌ بۆماوه‌ی وه‌رزو نیوێك یاری بۆكرد و له‌ 48 یاری به‌شداری كرد و 2 گۆڵی تۆماركرد.

له‌ساڵی 1997 دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاتی ئێڤه‌رتۆن جۆل ڕۆیال بیلیچ به‌بڕی 4.5 ملیۆن دۆلار گوازراییه‌وه‌ ئه‌ویانه‌یه‌ به‌ڵام دوایی ته‌واوبوونی وه‌رز جۆل ڕۆیال له‌كاره‌كه‌ی دوورخراییه‌وه‌ له‌ شوێنی ئه‌و هاوه‌رد كاندیل پۆستیه‌كه‌ی وه‌رگرت كه‌وا بیلیچ له‌گه‌ڵ كلاندیل زۆر یاری پێنه‌ده‌كرا كه‌وا زۆربه‌ی كاته‌كان له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو تا ساڵی 2000 ماییه‌وه‌ له‌ 28 به‌شداری كردوو هیچ گۆڵیشی تۆمارنه‌كرد.

 

له‌وه‌رزی 2000-2001 ڕوویكرده‌وه‌ یانه‌ی هایدرۆ سپلیت كه‌وا له‌ویانه‌یه‌ش 9 یاری ئه‌نجامدا و هیچ گۆڵێكیشی تۆمارنه‌كرد به‌ڵام توانیان جامی كڕواتیا به‌ده‌ستبهێنن.
وه‌ له‌كۆتایی وه‌رزدا به‌یه‌كجاری وازی له‌یاریكردن هێنا.

بیلیچ له‌گه‌ڵ كڕواتیا:

له‌دوای وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆی وڵاتی كڕواتیا له‌ یوگسلاڤیای پێشوو به‌فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا یه‌كێتیه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌بوو وه‌ له‌ساڵی 1992 بیلیچ یه‌كێ بوو له‌و یاریزانانه‌ی كه‌وا به‌ردی بناغه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دانا.

بیلیچ له‌ ساڵانی 1992-1999 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا كردووه‌ كه‌ 44 یاری بۆ ئه‌نجامداوه‌ و 3 گۆڵیشی تۆماركردووه‌ وه‌ توانیویه‌تی له‌یۆرۆی 1996 بگه‌نه‌ قۆناغی 8 و له‌مۆندیالی فه‌ڕه‌نسای 1998 پله‌ی سێیه‌م ده‌سته‌به‌ربكات.


بیلیچ وه‌كو ڕاهێنه‌ر:

له‌دووایی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2001 وازهێنانی یه‌كجاره‌كی ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ یانه‌ی هایدرۆ سپلیت كه‌ بۆماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ماییه‌وه‌ به‌ڵام دواتر دووركراییه‌وه‌.

له‌ساڵی 2004 بۆندێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی كڕواتیا ئیمزاكرد بۆئه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵان بكات.

ئه‌وه‌بوو توانی له‌پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2006ی خوار ته‌مه‌نی 21 ساڵان تاكۆتاییه‌كانی ببات به‌ڵام له‌یاری پاشكۆ دۆڕاییه‌ هه‌ڵبژارده‌ی صربیا و مۆنتینیگرۆ ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ كرد.

دووای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا له‌ مۆندیالی 2006 له‌قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی كرد ئه‌وه‌بوو زڵاتكۆ كرانیكاری ڕاهێنه‌ری ئه‌و كات ده‌ستی له‌كاركێشاییه‌وه‌ و یه‌كێتی تۆپی پێی كڕواتیا بیلیچی وه‌كو ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌ستنیشان كرد،

له‌یه‌كه‌م ئامانجی ئه‌وه‌بوو هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا بگه‌ینێته‌ كۆتاییه‌كانی یۆرۆی 2008 ئه‌وه‌بوو توانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ربكه‌وێت و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگه‌ڵترا دووربخاته‌وه‌ له‌ كۆتاییه‌كانیش به‌ر هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و پۆڵه‌ندا كه‌وت ئه‌وه‌بوو به‌ 7 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت و له‌قۆناغی 8 به‌ر هه‌ڵبژارده‌ی توركیا كه‌وت له‌وێشه‌وه‌ به‌هۆی لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی سزا دۆڕاو له‌پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ دوورخراییه‌وه‌.

پاش ته‌واو بوونی یۆرۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كڕواتیا متمانه‌ی به‌خشیه‌وه‌ به‌ بیلیچ بۆ ئه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تیان بكات له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2010 به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ریبخات هه‌ر له‌ پاڵاوتنه‌كان ماڵئاوایی كرد.

به‌ڵام بۆ جارێكی تر متمانه‌ی وه‌رگرته‌وه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كڕواتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2012 ڕابه‌راییه‌تیان بكات.

ئه‌وه‌ بوو توانی له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی به‌پله‌ی دووه‌م بێت و خۆی بگه‌ینێته‌ یاریه‌كانی پاشكۆ به‌ر هه‌ڵبژارده‌ی توركیا بكه‌وێت هه‌ر توانی له‌یه‌كه‌م یاریدا ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كلاییبكاته‌وه‌ كاتێ له‌وڵاتی توركیا به‌ 3 گۆڵی خاوێن بردیه‌وه‌.

له‌ یۆرۆی 2012 له‌كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و كۆماری ئێرله‌ندا یاری ده‌كات.

واش بڕیاره‌ له‌دووایی كۆتایی هاتنی یۆرۆی 2012 به‌هه‌ر ئه‌نجامێك ئه‌وا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی كڕواتیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی ڕووسیه‌وه‌ بكات.

ژیانی تایبه‌تی:

له‌ڕووی ژیانی تایبه‌تیشه‌وه‌ ئه‌و زمانی كڕواتی و ئیتاڵی و ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی زۆر به‌چاكی ده‌زانێت وه‌ ده‌رچووی كۆلیژی یاساشه‌، وه ‌زۆر حه‌ز به‌ گوتنی گۆرانی ڕاپ ده‌كات و تا ئه‌وكاته‌ی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مساییان برده‌وه‌ له‌ یۆرۆی 2008 زۆری له‌یاریزانه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانی له‌گه‌ڵی بڵێن.

نازناوه‌كانی وه‌كو یاریزان:

له‌گه‌ڵ هایدرۆ سپلیت :

جامی یوگسلاڤیا 1991
خولی كڕواتی 1992-1993
جامی كڕواتیا 1993.

له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا:

پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی 1998 ی فه‌ڕه‌نسا.

ئاماده‌کردن : شوان ئه‌نوه‌ر 
وه‌رزش - کوردماکس