له‌ش و لارێكی جوان و ڕه‌نگی بڕۆنزی له‌شیان و ئه‌و هێزه‌ی كه‌وا له یاریه‌كان هه‌یانه وه هه‌ندێك هۆكاری تریش كه‌وا له‌م ئافره‌تانه ده‌كات نه‌ك ته‌نها له‌بواری وه‌رزش سه‌ركه‌وتوبن به‌ڵكو ده‌بنه
یه‌كێك له‌جوانترین ئافره‌تی بواری وه‌رزش.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش جوانترین 10 كچه یاریزانن له‌بواری وه‌رزشی له مێژوودا:-
ئه‌ستێره‌ی یاریه‌كانی سه‌مای سه‌رسه‌هۆڵ له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، وه توانی مه‌دالیایی زێر به‌ده‌ست بهێنێت له‌یاریه‌كانی ئۆڵه‌مپیادی زستانه‌ی 1968.
دوای وازهێنانی له‌یاریكردن بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ وه‌ك بێژه‌ری وه‌رزشی كاری ده‌كرد له‌سه‌ر زۆربه‌ی روداوه وه‌رزشیه‌كان، له‌گه‌ڵ بونی ئه‌و كه‌ساییه‌تیه به‌هێزه‌ی كه‌هه‌یه‌تی وه له‌گه‌ڵ بوێریه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وه‌ك دیاریترین و جوانترین كه‌سایه‌تی وه‌رزشی دیاریكرابوو
9- ناتالی جۆلبیس
به‌شایسته‌ی پێی ده‌وترێت سه‌رنجڕاكێشترین ئافره‌ت له‌بواری وه‌رزشی ئافره‌تان، ناتالی توانی سه‌ركه‌وتوبێت له‌و بواره‌ی كه‌وا تێیدابوو (گۆڵف) وه‌ك چۆن توانی سه‌ركه‌وتوبێت له‌و جوانیه‌ی كه‌هه‌یه‌تی وه هه‌موو لایه‌ك شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن به‌بونی ئه‌و گیانه پاكیه وه‌رزشیه‌ی كه له‌ناو یاریگا هه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاریك كه به‌رگی هه‌موو ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و كات دابپۆشێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا.
8-جێبریل رایس
یاریزانی تۆپی باله‌ی سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكان له‌ساڵی 1989 توانی ببێته سه‌رنجڕاكێشترین كچه یاریزان به‌پێ گۆڤاری ــــــ وه دوای ئه‌ویش توانی ببیته بێژه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ــــ له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
7-دانیكا پاتریك
دانیكا توانی زوو خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ جیهانی پێشبڕكێی ئۆتۆمۆبێل، وه جوانی و سهرنجڕاكێشیهكهی وای كردبوو زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كان ڕووی تیبكهن بۆ ڕێكلامكردن به درێژای چه‌ند ساڵێك.
6-پیپا جۆلیك
كچه یاریزانی تۆپی سه‌رمێزی سربی پیپا جۆلیك یه‌كێكه له‌دیارترین كچه یاریزان له‌بواری وه‌رزشدا نه‌ك له‌به‌ر بردنه‌وه‌ی یاریه‌كان وپێشكه‌ش كردنی یاریه‌كی جوان ، به‌ڵكو له‌به‌ر سه‌رنجڕاكێشی و جوانیه‌كه‌ی.وه ئه‌مه‌ش وای له خه‌لكی كرد هانی بده‌ن له گشت یاریه‌كاندا و به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و یاریانه‌ی كهدیكرد.
5-كاترینا وێت
كچه به‌نازه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌یاری خلیسكانی سه‌ر سه‌هۆڵ كاترینا وێت كه‌وا توانی دوو مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ست بێنێت له هه‌ردوو ئۆڵۆمپیادی 1984-1988.
جوانیه‌كه‌ی كاترینا توانی به‌رگی زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كان داگیربكات له‌ساڵی 1998 ئه‌ویش به‌هۆی بونی ئه‌و له‌ش و لاره ڕێكه‌ی كه هه‌یبوو.
4-كریس ئیڤرت
ئه‌مریكا شانازی به كریسهوه ده‌كات به‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌وا ناویان ناوه (كریس ئه‌مریكا)، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه له یاری تێنسی سه‌ر زه‌وی چ له ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا چ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و جوانیه‌ی كه‌هه‌یه‌تی وای له زۆربه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كانی دراما ئهكریكیهكان كرد كه‌وا داوای لێبكه‌ن بۆ ڕۆڵ گێڕان له دراماكانیان چ وه‌ك مێوانێك چ وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی.
3- ماریا شاراپۆڤا
كچه یاریزانی ڕوسی ماریا شاراپۆڤا یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه‌وا به پیتی زێڕین ناوی خۆی هه‌ڵكه‌ندووه له‌م یاریه‌دا، ماریا جوانیه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه‌و وه هه‌مووش چێژ له یاریه‌كانی ئه‌و وه‌رده‌گرن.
2-جێنی فریش
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كچه یاریزانی به‌یسبۆڵ جێنی فریشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی چاودێران پێیان وابوو كه‌وا نابێته یه‌كێك لهسهرنجڕاكێشانی یاریزانی به‌یسبۆڵ، به‌ڵام پێگه‌ی وه‌رزشی جیهانی ـــــ وه‌ك سه‌رنجڕاكێشترین كچه یاریزانی دهستنیشانكردوو به‌رگی زۆربه‌ی گۆڤاره‌كانی داگیركردبوو.
1-ئانا كۆرنیكۆڤا
یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین یاریزانی تێمس سه‌ر زه‌وی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سی ، به‌ڵام له سه‌ر ئاست دووانی چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی به‌ده‌ستهێناوه، وه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی بواری نمایشی جل و به‌رگ داوای لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی بیت بۆ ڕێكلامهكانیان.
ئاماده‌کردن: شوان ئه‌نوه‌ر