بەش: هونه‌ر
سەردانەكان: 4215



زنجیرە درامای 4 کەرکوک هەموو شەوانی رەمەزان کاتژمیر 8ی شەو بە کاتی هەولێر لە زاگرۆس تڤی ببینە .
درامای 4 کەرکوک لە دەرهینانی هونەرمەند ناسر حەسەن هەموو شەوانی رەمەزان کاتژمیر 8ی شەو بە کاتی هەولیر لە زاگرۆس تڤی پەخش دەکرێت،بابەتی ئەم درامایە لەرووی چیرۆکێکی تایبەتی ئەڤیندارییە

وە باس لە گرفتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیانی سرووشتی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکووک و رەسەنایەتی کورد لەو شارە و کوردستانییەتی مێژووی کەرکووک بە شێوەیەکی هونەریی دەکا.

 

شایانی باسە چیرۆکی دراماکە باس لە کەرکووک دەکات بۆیە لۆکەیشن و دیکۆری سەرجەم دیمەنەکانمان لە کەرکوک درووست کردووە بۆ زنجیرە دراماکە.
زاگرۆس .تیڤی