nikon-d800-dslr-concept 01

له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌کان و گه‌وره‌کانی کۆمپانیای "نیکۆن Nikon " بۆ به‌رهه‌م هێنانی کامێرای به‌گشتی و به‌ تایبه‌تی کامێرای پرۆفیشیۆنه‌ل DSLR . له‌م به‌رهه‌مایدا جۆرێکی زۆر تایبه‌ت و نایابی به‌رهه‌م هێناوه‌ به‌ ناوی Nikon D800 که‌ توانای وێنه‌گرتنی هه‌یه‌ به‌ 36.3 میگاپیکسل به‌هۆی هه‌ستیاری " سیموس CMOS " و "full-frame " . وه‌ ئه‌مجۆره‌یان زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ل کامێره‌کانی تر له‌ روی کارکردن و ئه‌و نوێکاریه‌ تایبه‌تیانه‌ی تیایدا به‌دی ده‌کرێت.
له‌گه‌ل D800 دا پرۆگرامی ئیکیسپید Expeed 3 له‌گه‌له‌ بۆ کارکردن و چاک کردنی وێنه‌کان ، ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ توانایتی ئه‌و وێنه‌نه‌ که‌ به‌ کوالیتی به‌رزن کاری بۆ بکرێت.
ئه‌م مۆدێله‌ش ده‌توانرێت به‌ ئاسانی لینسه‌کانی بگۆردرێت و هیتری بۆ ببه‌سترێت.. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش توانای ریکۆرد کردنی ڤیدیۆی هه‌یه‌ به‌ کوالیتی 1080P و به‌ فره‌یمی 30له‌ سانیه‌یه‌کد . له‌گه‌ل ISO یه‌کی به‌رز که‌ ده‌گاته‌ 25600 . یه‌کێک له‌ تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی تریشی له‌کاتی وێنه‌گرتندا کامێره‌که‌ نیشان ده‌دات گه‌ر روناکی زیاد هه‌بێت له‌سه‌ر نیوچه‌وانی که‌سه‌که‌دا .