tumblr lqxohj0x8B1qasd3b

 ژماره‌ 10 له‌ یاری تۆپی پێ زیاتر ده‌درێت به‌و یاریزانانه‌ی كه‌وا باشترینن له‌ ناو پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان.

وه‌ زۆربه‌یان وه‌ك هێلی ناوه‌ڕاست یان یاریده‌ده‌ری هێرشبه‌ر به‌ دیار كه‌وتون و زۆر به‌كه‌می له‌ هێلی به‌رگری یان گۆڵچی پۆ شیویانه‌ ئه‌وانیش یاریزانان

ولیام گاڵاسی فه‌ره‌نسی كاتێ له‌ یانه‌ی ئارسنال یاری ده‌كرد له‌ هێلی به‌رگری و گۆڵچی ئیتاڵی و یانه‌ی پالێرمۆ كریستیان لۆپاتیللی.

 

ئه‌مانه‌ش چه‌ند یاریزانێكن كه‌وا به‌ باشترین یاخود شایسته‌ترین داده‌نرێن كه‌وا له‌ مێژوودا ئه‌م ژماره‌یه‌یان به‌ستبێت.

 


پێلێ PELE

تاكه‌ یاریزانه‌ تاكو ئێستا توانیبیێتی 3 جار جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێت وه‌ ژماره‌ی گۆله‌كانیشی 1000 گۆڵ بێت.
له‌ ساڵی 1977 به‌ یه‌كجاری وازی له‌ یاری تۆپی پێ هێناوه‌.

Pele

 

 

مارادۆنا MARADONA

باشترین یاریزانه‌ له‌ مێژوو كه‌وا یاری به‌ تۆپ كردبێت له‌ناو یاریگا وه‌ خاوه‌ن گۆڵی سه‌ده‌یه‌و وه‌ له‌ نێو یاریگا ده‌ناسرایه‌وه‌ به‌هۆی جموجۆڵه‌ جوانه‌كانی و لێدانه‌ به‌هێزه‌كانی و خێراییه‌كی بێوێنه‌ له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه‌ كورتی باڵاكه‌ی.
له‌ساڵی 1997 به‌یه‌كجاری وازی له‌یاریكردن هێناوه‌ ڕووی كردۆته‌ جیهانی ڕاهێنه‌راییه‌تی.

 

18maradona puma11

 

زێنه‌دین زێدان ZINEDIN ZIDANE

یاریزانی هێلی ناوه‌ڕاستی هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌كانی یۆڤانتس و ریال مه‌درید خاوه‌نی چه‌ندین نازناوه‌ له‌گه‌ڵیان وه‌ هه‌ڵگری نازناوی جامی جیهانی و جامی ئه‌وروپاو جامی كیشوه‌ره‌كانه‌ وه‌ توانی هه‌لبژارده‌كه‌ی بگه‌ینێته‌ یاری كۆتای مۆندیالی 2006 به‌ڵام له‌م یاریه‌ ده‌ركرا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر كه‌ به‌ سه‌یرترین كارتی سوور دایده‌نێن له‌ مێژووی مۆندیالدا.

 

Zinedine-Zidane

 

مایكل لاودروپ MICHAEL LAUDRUP

یه‌كێتی تۆپی پیی دانیماركی به‌باشترین یاریزان ئه‌و وڵاته‌ی داده‌نێت له‌ مێژوودا كه‌وا یارمه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی داوه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی یۆرۆی 1992 هه‌ڕچه‌نده‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد به‌ هۆی ناكۆی له‌ نێوان خۆی وڕاهێنه‌ر به‌ڵام توانی 3 یاری ئه‌نجام بدات وه‌ یاری بۆ یانه‌كانی یۆڤانتوس و ڕیال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ كردووه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ دوویانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ توانیویه‌تی 5 جار لالیگا به‌ده‌ست بهینێت دوا جاریان له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید بوو.
وه‌ له‌ پاش ژیانی یاریزانی ڕووی كرده‌ جیهانی ڕاهێنه‌رایه‌تی و له‌گرنگترین وێستگه‌كانی خیتافی و ڕیال مایۆركای ئیسپانی بووه‌.

Michael-Laudrup-008

 

ڕۆبێرتۆ باجیۆ ROBERTO BAGGIO

ئه‌و یاریزانه‌ ئیتاڵیه‌ سه‌ره‌تای به‌ دیاركه‌وتنی له‌ مۆندیالی 1990 بوو كه‌ له‌ ولاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌چوو توانیان پله‌ی سێیه‌م به‌ ده‌ست بێنن و له‌ مۆندیالی 1994 توانیان بگه‌نه‌ یاری كۆتای و به‌لێدانی سزا كرانه‌ ده‌ره‌وه‌و ئه‌و لێدانه‌كه‌ی گۆڵ نه‌كرد له‌ مۆندیالی 1998 دیسان به‌لێدانی یه‌كلای كه‌ره‌وه‌ی سزا كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌ره‌نسای میواندار وه‌ تاكه‌ یاریزانه‌ له‌ مێژووی مۆندیالدا كه‌وا سێ مۆندیالی له‌ دوایی یه‌ك به‌لێدانی یه‌كلای كه‌ره‌وه‌ بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.
وه‌ باشترین یاریزانی جیهانی بووه‌ له‌ ساڵی 1993 وه‌ به‌یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا داده‌نرا له‌ سه‌رده‌می خۆی.

RobertoBaggio

 

زیكۆ ZICO

بۆ زیكۆ هه‌موو تۆپێكی جێگیر له‌ده‌ره‌وه‌ی هێلی سزا وه‌ك لێدانی سزا وابوو، یه‌كیبووه‌ له‌و یاریزانانه‌ی كه‌وا زۆرترین كات كۆنترۆلی تۆپی كردووه‌ و له‌لای ئه‌و ماوه‌ته‌وه‌.

ZICO10


وه‌یه‌كێ بووه‌ له‌ بڕبڕه‌كانی به‌رازێل له‌ مۆندیاله‌كانی 1982-1986.

پلاتینی PLATINI


به‌وه‌ به‌ناوبانگ بووه‌ كه‌وا به‌ناردنی تۆپی جوان بۆ هاوریكانی له‌ناوه‌راستی یاریگاو وه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا لێدانی به‌هێزی هه‌بووه‌ وه‌ له‌ تۆپه‌ جێگیره‌كانیش زۆر به‌ جوانی جێبه‌جیی كردووه‌.
وه‌ توانی یۆرۆی 1984 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ست بێنێت و وه‌ توانی 9 گۆڵ تۆماربكات له‌ كۆی 14 گۆڵی گشتی هه‌لبژارده‌كه‌ی.
ئێستاش سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپیه‌.

platini2


جۆرج هاجی GEORGE HAJI

یه‌كێ له‌ ئه‌ستیره‌ دره‌وشاوه‌كانی مۆندیالی 1994 بوو توانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی (ڕۆمانیا) سه‌ربخات بۆ قۆناغی هه‌شته‌م جوایی بردنه‌وه‌یان له‌ ئه‌رجه‌نتین (3-2).
وه‌ به‌یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی هه‌لبژارده‌ی رۆمانیا داده‌نرێت له‌ مێژوودا، وه‌ توانی جامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ گالاته‌سه‌رای توركی به‌ده‌ست بێنێت كه‌ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ده‌سكه‌وت بوو بۆ یانه‌كانی توركیا له‌ مێژوودا وه‌ تائێستاش هیچ یانه‌یه‌كی توركی نه‌یتوانیوه‌ به‌ده‌ستی بێنێت.

george hagi

 

پۆشكاش PUSKAS


به‌ناو بانگ ترین یاریزانه‌ له‌ مێژووی وه‌رزشی هه‌نگاریا وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌فسانه‌كانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌ مێژوودا شانبه‌شانی دی ستیڤانۆ.
پۆشكاش له‌ ساڵانی 1958-1966 یاری بۆ ڕیال مه‌درید كردووه‌ و گشت نازناوێكی له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست هێناوه‌.

ferenc-puskas 126815

 

لیۆنێل میسی LIONEL MESSI

نوێترین ئه‌فسانه‌یه‌ كه‌وا ژماره‌ 10 بپۆشێت له‌ ئێستادا چ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ چ له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین وه‌ خاوه‌نی چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌ كه‌ هێشتا ته‌مه‌نی له‌ 24 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌

 

 misse