.ئۆڵه‌مپیاد به‌ كۆنترین پاڵه‌وانیه‌تی داده‌نرێت له‌ مێژووی پاڵه‌وانیه‌تیه‌ وه‌رزشیه‌كان كه‌وا له‌ ساڵی 776 پێش زاین سه‌ری هه‌ڵدا لای یۆنانیه‌كان و ماوه‌ی 1170

ساڵی خایاند وه‌ له‌ ساڵی 334 وه‌ستێترا.پاشان له‌ ساڵی 1896 بلیمه‌تی فه‌ڕه‌نسی پێر دی كۆپرتان بیرۆكه‌ی ئۆڵه‌مپیادی داهێنایه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو پاشان مێژوو نوسی یۆنانی جۆرج كاسیماتیس بیرۆكه‌كه‌ی گه‌یانده‌ پاشا پۆلی

یۆنانی ئه‌ویش بیرۆكه‌كه‌ی به‌دڵ بوو نامه‌یه‌كی بۆ گشت سه‌رۆكه‌كانی ئه‌وڕوپا نارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌یه‌كه‌م ئۆڵه‌مپیادی نوێ بكه‌ن دوای 1500 ساڵ له‌ وه‌ستان ئه‌وه‌بوو 14 وڵات ره‌زامه‌ندیان نیشان دا بۆ به‌شداری كردن كه‌وا ژماره‌ی وه‌رزشوانان 241 وه‌رزشوان بوو بۆ 9 یاری. یاریه‌كانی ئۆڵه‌مپیاد گشت یاریه‌ك ده‌گرێته‌ه‌وه‌ وه‌ هه‌موو 4 ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌وا هه‌موو جۆره‌ وه‌رزشوانێك سه‌یری ئه‌و جۆره‌ یاریه‌ ده‌كات كه‌وا خۆی حه‌زی پێده‌كات یاریه‌كانیش بریتین له‌:

 

(تۆپی پێ و باسكه‌ و باڵه‌ و ده‌ست و پایسكل سواری و گۆڕه‌پان و مه‌یدان و تێنس و بۆكسینگ و مه‌له‌وانی جمناستیك و ........هتد).

 

ئاماده‌کردن : شوان ئه‌نوه‌ر