مێژوویه‌ك له‌سه‌ر خولی عێراقی:

دروستبوونی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی و ده‌ستپێكی خول

پاش چه‌ندین ساڵ یانه‌كانی عێراقی بێبه‌ش بوون له‌ بوونی خولێك له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیان له‌ نێوان ساڵانی 1920تا 1950 ته‌نها ئه‌و خولانه‌ هه‌بوو ته‌نها خولی سوپای هه‌بوو ئه‌وه‌بوو ده‌رفه‌تێكی زێرینیان بۆ هه‌ڵكه‌وت ئه‌ویش دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌وه‌بوو به‌نوێنه‌رایه‌تی 14 یانه‌ یه‌كێتیه‌ك پێكها

ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خولێك له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌وه‌بوو له‌ 8-10-1948 عوبه‌یدڵا مضایفی وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی هه‌ڵبژێردرا وه‌ ساڵێك دوای ئه‌و دیسان كۆنگره‌یه‌ك كرایه‌وه‌ ئه‌م جاره‌یان ئه‌كره‌م فه‌همیان وه‌كو سه‌رۆك هه‌ڵبژارد دوای ساڵێك واته‌ له‌ ساڵی 1950 چووه‌ ناو یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا.

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تی كه‌رێكیخستبێت یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1956-1957 كه‌ ئه‌ویش جامی عێراقی بووه‌.

قۆناغی یه‌كه‌م جامی عێراقی 1956 تـــــــــــا 1961:

ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ته‌نها بۆ پله‌ یه‌كه‌كان بوو له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكیه‌وه‌ ته‌نها 6 یانه‌ به‌شداریان كرد كه‌وا ئه‌وانیش سه‌ر به‌چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی میری بوون كه‌ ئه‌وانیش بریتی بوون له‌
(قوه‌ جویه‌-شرطه‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ-مصله‌حه‌-الاعضه‌میه‌-ئاشووری-نعمان).
ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ به‌شێوه‌ی سقوط زوجی بوو واته‌ دوو دۆران بۆ ده‌ره‌وه‌ بوو وه‌ یاری به‌رامبه‌ریش دووباره‌ ده‌كرایه‌وه‌ وه‌ له‌و ساڵدا یانه‌ی مه‌صله‌حه‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ی به‌ ده‌ستهێنا.

له‌وه‌ رزه‌كانی دوای ئه‌و ژماره‌ی یانه‌كان ڕووی له‌ زیاد بوون بوو تا له‌ كۆتا پاڵوانیه‌تیه‌كه‌ ژماره‌یان بوو به‌ 12 یانه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ بوون:

(فیلیه‌-ئه‌مانه‌-سكك-غزل-نسیج-سه‌رچاوه‌كانی ئاو-له‌گه‌ڵ ئه‌و 6 یانه‌ی سه‌ره‌وه‌).
له‌ دوا وه‌رزیدا یانه‌ی ئاشووری توانی له‌ یاری كۆتای 3-0 له‌ یانه‌ی قوه‌جویه‌ بباته‌وه‌ ببێته‌ پاڵه‌وانی جامی یه‌كێتی عێراقی له‌وه‌رزی 1960-1961.


قۆناغی دووه‌م خولی سه‌رتاسه‌ری داموده‌زگاكان (به‌غداد) 1962-1973:

ئه‌م خوله‌ش راهێنه‌ری سه‌ربازی هه‌لبژارده‌ی عێراق عادل به‌شیر پێشنیاری كرد و كه‌ ته‌نها بۆ یانه‌كانی به‌غداد بوو 13 ساڵی خایاند و له‌و نێوه‌نده‌دا چه‌ندین یانه‌ دروستبوون له‌م خوله‌ به‌ دیاركه‌وتن له‌وانه‌ زانكۆی به‌غداد و ئومیه‌ و كاره‌با له‌و 13 ساڵه‌دا ته‌نها له‌ وه‌رزی 1966-1967 خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ نه‌چوو ئه‌ویش به‌هۆی چه‌نگی نشكۆیه‌وه‌ .

وه‌ له‌ساڵی 1972 دوا خول به‌ڕێوه‌چوو له‌م شێوازه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی پێی باشبوو له‌ سه‌رتاسه‌ری عێلااق به‌ڕێوه‌بچێت نه‌وه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی به‌غداد.


قۆناغی سێیه‌م خولی سه‌رتاسه‌ری داموده‌زگاكان (عێراق) 1973-1974:

له‌م خوله‌شدا یانه‌كانی به‌غداد دوورخرانه‌وه‌ له‌ قۆناغه‌كانی پاڵاوتن كه‌وا دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر 3 ناوچه‌ باكور و ناوه‌راست وباشوور له‌ یانه‌كانی باككور یانه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر و پۆلیسی سلێمانی سه‌ركه‌وتن وه‌ له‌ ناوه‌راستیش بابل و رافیده‌ینی دیوانیه‌ سه‌ركه‌وتن وه‌ له‌ باشوریش سماوه‌ و میناء سه‌ركه‌وتن.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 6 یانه‌یه‌ی له‌ پاڵاوتنه‌كان سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ 8 یانه‌كه‌ی به‌غداد ئه‌وانیش قوه‌جویه‌ -ئالیات-نصر-صلاحدین-كاره‌با-شرطه‌-مه‌صله‌حه‌-سكك له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رید كه‌وا پاڵه‌وانی خولی پله‌ دووه‌كانی پارێزگای به‌غداد بوو.

ئه‌وه‌ بوو خوله‌كه‌ ده‌ستی پێكرد به‌به‌شدار 15 یانه‌ كه‌وا ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاربوو ژماره‌ی یانه‌كان بگاته‌ 15 یانه‌.
شێوازی خوله‌كه‌ به‌ شێوه‌ی خولێكی 1 جه‌وله‌ بوو به‌ڵام ئه‌ویاریه‌ی به‌رامبه‌ر بووایه‌ په‌نایان ده‌برده‌ به‌ر لێدانی سزا و تیپی براوه‌ ده‌بووه‌ خاوه‌نی خاڵ و یاریه‌كه‌ش 1-0 بۆی ده‌نوسرا.

هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی قوه‌جویه‌ له‌ یه‌كه‌م یاریدا دۆڕا به‌ڵام دواتر توانی نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر عبدئیلاه‌ محمد.

دوای ئه‌و خوله‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی ره‌تیكرده‌وه‌ چیتر ته‌نها ئه‌و یانانه‌ به‌شداریبكه‌ن سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ میریه‌كانن بۆیه‌ بڕیاریدا خولی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی دابێت پیڕه‌و بكرێت

قۆناغی چواره‌م خولی یانه‌كانی عێراق 1974- تــاكو ئێستا.

دوای په‌یره‌و كردنی ئه‌وه‌ی كه‌وا خولی یانه‌كانی عێراق ئه‌مه‌ش ناره‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به‌رگری چونكه‌ ئه‌وان زیاتر له‌ یانه‌یه‌كیان به‌شداریده‌كرد بۆیه‌ ناچاربوون به‌یه‌ك یانه‌ به‌شداربكه‌ن ئه‌ویش یانه‌ی شرطه‌ به‌ یه‌كگرتنی هه‌ر سێ یانه‌ی ئالیات و فریاكه‌وتن و كۆلێژی شرطه‌ وه‌ یانه‌ی جه‌یشیش به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌ویش یانه‌كانی صلاحه‌دین و نصر یه‌كیگرت له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می قوه‌جویه‌ وه‌ یانه‌ی مه‌صله‌حه‌ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بوون به‌ یانه‌ی بلدیات و وه‌ یانه‌ی كاره‌باش له‌ گه‌ڵ یانه‌ی یانه‌یه‌كی تر یه‌كی گرت بوو به‌یانه‌ی صناعه‌ وه‌ بۆ پارێزگاكانیش هه‌روه‌ك خۆیان مانه‌وه‌ سماوه‌ و میناء رافیده‌ین به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ یانه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر و سلێمانیشی گرته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌وانیش بێ به‌شبوون له‌م خوله‌.

زۆربه‌ی مێژوونوسه‌كان وای بۆ ده‌چن كه‌وا ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ به‌ یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تی داده‌نرێت كه‌وا ته‌نها یانه‌كان به‌شداریبكه‌ن كه‌وا سه‌ر به‌هیچ دامو ده‌زگایه‌كی میری نه‌بێت.

ئه‌م خوله‌ تاكو ئێستا به‌رده‌وامه‌ ته‌نها له‌وه‌رزی1984-1985 -2002 -2003 و 2003-2004 به‌ڕوه‌ نه‌چوو ئه‌ویش به‌هۆی جه‌نگی عێراق و ئه‌مه‌ریكا.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش خشته‌ی پاڵه‌وانانه‌ له‌ ساڵی 1974 تاوه‌كو ئێستا

پاڵه‌وان

وه‌رز

 

طیران

1974-1975

 

زوراء

1975-1976

 

زوراء

1976-1977

 

میناء

1977-1978

 

زوراء

1978-1979

 

شرطه‌

1979-1980

 

طلبه‌

1980-1981

 

طلبه‌

1981-1982

 

صلاحدین

1982-1983

 

جیش

1983-1984

 

وه‌ستێنرا به‌ر له‌ ته‌واوبوونی

1984-1985

 

طلبه‌

1985-1986

 

رشید

1986-1987

 

رشید

1987-1988

 

رشید

1988-1989

 

طیران

1989-1990

 

زوراء

1990-1991

 

قوه‌جویه‌

1991-1992

 

طلبه‌

1992-1993

 

زوراء

1993-1994

 

زوراء

1994-1995

 

زوراء

1995-1996

 

قوه‌جویه‌

1996-1997

 

شرطه‌

1997-1998

 

زوراء

1998-1999

 

زوراء

1999-2000

 

زوراء

2000-2001

 

طلبه‌

2001-2002

 

هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

2002-2003

 

ئه‌نجامنه‌درا

2003-2004

 

قوه‌جویه‌

2004-2005

 

زوراء

2005-2006

 

هه‌وڵیر

2006-2007

 

هه‌وڵیر

2007-2008

 

هه‌وڵیر

2008-2009

 

دهۆك

2009-2010

 

زوراء

2010-2011

 

هه‌وڵیر

2011-2012

 


ئاماده‌کردن : شوان ئه‌نوه‌ر