سكرتێری یانەی هەولێر رایگەیاند كە یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاهەنگی كۆتا و دابەشكردنی خەڵاتەكانی خولی بژاردەی عێراق لە تۆپی پێ لە هەولێر

بەڕێوە دەبا.

مەحموود عەزیز بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، دوای ئەوەی یانەی هەولێر بە رەسمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراق، یەكەتیی تۆپی پێی عێراق ئاهەنگی كۆتای ئەم وەرزەی خولەكە و دابەشكردنی خەڵاتەكان لە هەولێر ئەنجام دەدا.

زیاتر گوتی، یانەكەمان دوو یاریی لەم وەرزەدا ماوە كە هەردوو یارییش لە شار

ی هەولێر ئەنجام دەدرێن، یەكێكیان لە گەڕی 19 و كۆتای خولەكەیە و ئەوی تریشیان یارییەكی دواخراوە.

 

عەزیز روونی كردەوە، لە 16ی ئەم مانگەدا یانەكەمان لەگەڵ یانەی قوەی جەوییە یاری دەكا كە یارییەكی دواخراوە و دواتریش لە 19ی ئەم مانگەدا لەگەڵ یانەی كەركووك یاری دەكا كە یاریی دواگەڕی ئەم وەرزەیە.

یانەی هەولێر دوای بەرانبەربوونی لەگەڵ یانەی تاجی لە یارییەكەی ئێوارەی چوارشەمی رابردوودا و شكستی یانەی قوەی جەوییەی ركابەری لە هەمان رۆژدا، بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراق، هاوكات یانەكە دوێنێ ئێوارەی لە یارییەكانی گەڕی 18ی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەدا لە شاری بەغدا بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی حدوودی بردەوە.

هەولێر كە ئێستە 81 خاڵی هەیە و ناسناوی ئەم وەرزەی دەستەبەر كردووە، پێشتر 3 وەرزی لەسەریەك لە 2006- 2007، 2007 – 2008 و 2008-2009 ئەو ناسناوەی بەدەست هێنابوو.

خولی بژاردەی عێراق لەم وەرزەدا بە بەشداریی 20 یانە و بە شێوازی خول بە دوو قۆناغ هاتە ئەنجامدان و وەك خولەكانی تری دنیا بەڕێوە چوو.