هه‌رزه‌كاری ئه‌و ته‌مه‌نه‌یه كه حه‌ز به‌ده‌ركه‌وتن و جوانی و سهرنجراكیشان ده‌دریت كچانی هه‌رزه‌كار له ئه‌مرۆدا به‌بۆنه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاو بونی سه‌نته‌ری جوانكاری زیاتر بایه‌خ به جوانی روخسار‌و له‌ش و جل وبه‌رگ و مۆدیلی قژیان ده‌ده‌ن به‌شیوه‌یه‌ك حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌ك که‌سێکی رێک ده‌ر بکه‌ون .
بیگومان ئه‌مه‌ش كاریكی ئاساییه له‌و ته‌مه‌نه‌دا
به‌هۆی گۆرانكاری لههۆرمۆناتی له‌ش پیست شیوه‌ی ده‌گۆریت و به‌پیی كه‌سه‌كان ریژه‌ی چه‌وری زیاد ده‌كات و پیویستی به خزمه‌ت هه‌یه بۆیه ده‌بیت رۆژانه ده‌موچاو چه‌ند جاریك بشۆریت و پاریزگاری لی بكریت دژی میكرۆب چونكه ئه‌م ته‌مه‌نه پیست ناسكه
چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ جوانی كچانی هه‌رزه‌كار:-
1- پاككردنه‌وه‌ی پیستی ده‌موچاو
پیویسته له‌م ته‌مه‌نه‌دا گرنگیه‌كی ته‌واو به‌پیست بدریت به شتن و به‌كارهینانی كریمی تایبه‌ت دژی چه‌وری و زیپكه‌و دروستبونی په‌له‌ی ره‌ش هه‌روه‌ها به‌كارهینانی دژه خۆر بۆئه‌وه‌ی پیست نهسوتیت و زیانی پی نه‌گات وه كریمی تایبه‌ت بهنهرمكردن بۆپیستیان به‌كاربهینن بۆئه‌وه‌ی به‌دوربن لهقلشاندن
2- گرنگی دان به‌ده‌ست و پییهكان
ده‌ست و پی ده‌بیت گرنگی ته‌واوی پی بدریت چونكه زۆر به‌كاردیت
وه‌ئه‌و مادانه بهكارنههینریت كه‌ده‌بیته هۆی قلشان و رهشبون و چرچبونی پیست كریمی تایبه‌ت بهنهرمكردن و بریقه دان به‌كاربهینریت بۆ ده‌ست و پی وه‌ك فازلین -زه‌یتی زه‌یتون - ئاوی لیمۆ - هه‌نگوین .........
3- مكیاج
له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌بیت زۆر ئاگاداربن لهبهكارهینانی چونكه زیان بهپیستیان ده‌گه‌یه‌نیت ده‌بیت دلنیابن له‌جۆری باش و گونجانی له‌گه‌ل ته‌مه‌نیاندا
وه‌زیاتر ده‌بیت ساده‌بن به‌شیوه‌یه‌ك كهكریمیك پیش ئه‌ساس لی بدریت بۆ به‌رگری و پاشان ئه‌ساسی ته‌نك بكریت
وه چاویان به‌ره‌نگی كال بكریت و ماسكارای به‌ته‌نكی لی بدریت بۆئه‌وه‌ی ناسك ده‌ربكه‌ون و زیاتر سهركولمی په‌مه‌یی به‌كاربهینن بۆ جوانی و ده‌ركه‌وتنی روخساریان وه لیو زیاتر ده‌بیت به‌شیداری ده‌ربكه‌ویت و وشك نه‌بیت به‌پی ره‌نگی پیستیان ده‌توانن ره‌نگی بكه‌ن
4- گرنگی دان به ددانه‌كانیان
ده‌بیت گرنگیه‌كی زۆر بدریت به‌ددان چونكه زۆر ده‌رده‌كه‌ویت ئه‌ویش به‌پاك راگرتنی به‌شتنی رۆژانه‌و به‌كارهینانی بۆن خۆشكه‌ری ده‌م و خواردنی ئه‌و ماددانه‌ی كهبۆنیان خۆشه
5- گرنگی دان به پاك و خاوینی قژ
ده‌بیت رۆژانه قژیان بشۆن و جوانكاری بۆبكه‌ن به‌پی شیوه‌ی لیهاتنی ده‌موچاویان برینی قژیان بكه‌ن و ده‌رمانی به‌هیزكردن و نه‌رمكردنی بۆ به‌كاربهینن به‌رۆژانه یان هه‌فتانه بۆ بریقه‌و جوانی قژیان و شامپۆی بۆن خۆش به‌كاربهینن
6- گرنگی دان پۆشاك و پیلاو و جاتنا
زیاتر ئه‌و جل‌و به‌رگانه بپۆشن كهشیوازی ده‌ركه‌وتنی جوانی هه‌یه و ساده بیت و له‌گه‌ل له‌شیان گونجاو بیت وهدهبیت بایه‌خ به هه‌لگرتنی جانتای ناسك بده‌ن كهگونجاو بیت له‌گه‌ل جله‌كانیان و زیاتر پیلاوی فلات له‌پی بكه‌ن
7- گرنگی دان بهئیكسسوارات
یه‌كیكه لهپیویستیه سه‌ره‌كیه‌كان كهدهركهوتنی جوانهبهههموو شیوازه‌كانی وه‌زیاتر ده‌بیت بیگونجینن له‌گه‌ل جل و به‌رگه‌كانیان دا
8- گرنگی دان به‌بۆن
كچان به‌بۆنی خۆش ناسراون بۆیه ده‌بیت بۆنی خۆش و ناسك له‌خۆیان بده‌ن كه ده‌وروبه‌ریان بیزار نه‌كه‌ن و زیاتر بۆنه‌كان بده‌ن لهجلهكانیان
به‌هیوای بهسودبوون
ئاماده‌كردنی سیلین
تایبه‌ت بهكوردماكس