ستایل

سەردانەكان: 4101


سێرڤه‌ر چيه‌ ؟
بريتيه‌ له‌ ئامێرێكی كۆمپيوته‌ری تايبه‌ت كه‌ به‌ شێوه‌يه‌كی به‌رده‌وام به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ تۆڕی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ بۆ هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌نته‌رنيت له‌ هه‌موو جيهاندا وه‌ لكێنراوه‌ به‌ ژماره‌يه‌كی ئێجگار زۆر له‌ ماڵپه‌ری تايبه‌تی . ئه‌و ئامێری كۆمپيوته‌ره‌ش دامه‌زراوه‌ له‌ سه‌ر چه‌نده‌ها يه‌كه‌ی دياری كراوی به‌رز ، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ و دابه‌زاندنی داتا و كاره‌كان و هه‌ڵگرتنيان بۆ ماوه‌يه‌كی درێژ ، وه‌ تايبه‌ته‌ به‌ كۆمپانيای جۆراوجۆر .

 

خێرايی سێرڤه‌ر :
به‌ پێی شوێن و هه‌لومه‌رجی خواستی خاوه‌ن كۆمپانيا و يه‌كه‌كانی بازرگانی ، له‌ جيهاندا خێرايی سێرڤه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت ئه‌مه‌ش په‌يوه‌ندی هه‌يه‌ به‌ خواسته‌كانی كڕيار له‌سه‌ر تۆڕه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ به‌ سێرڤه‌ر .. به‌ڕێزان .. زۆرجار كاتێ كۆمپانيا سێرڤه‌ری ده‌ره‌خات به‌ شێوه‌يه‌كی زۆر گونجاو و به‌ خێراييه‌كی تايبه‌ته‌ به‌ڵام ئه‌بێ بزانين دره‌نگ و زوو كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان به‌ ڕادده‌يه‌كی زۆريش به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ كۆمپانياكانی په‌خشی ئه‌نته‌رنێتی ، بۆيه‌ ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتێ هێڵی خاو هه‌بێ خاوه‌ن ماڵپه‌ر له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ئه‌بێ سوود له‌ سێرڤه‌رێكی باش و نزيك و خێرا وه‌ربگرێت بۆ خێرا كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت . ئه‌و خێراييانه‌ی له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا له‌ سێرڤه‌ردا هه‌بوونه‌ به‌ شێوه‌يه‌كی ڕيزبه‌ند تۆمار كراون .
هه‌ندێ نمونه‌ :
خێراترين سێرڤه‌ر له‌ ڕۆمانيا بووه‌ كه‌ = ٣٠٧ مێگابايت
فه‌ڕه‌نسا = ١٦٠ مێگا
پۆڵه‌ندا = ١٣٨ مێگا
ڕوسيا = ١٢٥ مێگا
ئه‌مريكا ، سويسڕا = ٨٧ مێگا
ئه‌ڵمانيا = ٧٠ مێگا
فنله‌ندا = ٦٣ مێگا
پورتوغال = ٦١ مێگا
به‌ريتانيا = ٦٠ مێگا
يابان = ٥٦ مێگا
سويد = ٥٥ مێگا
كۆريای باشور ، توركيا ، ئيسپانيا ، كه‌نه‌دا =٥٣ مێگا
مه‌جه‌ڕ ، چيك = ٤٦ مێگا
ئوستوڕاليا = ٤٥ مێگا
ئه‌فريقيای باشور = ٣٨ مێگا
به‌لجيكا = ٣٧ مێگا
ئێرله‌ندا = ٣٥ مێگا
ئيتاڵيا = ٣٤ مێگا
مه‌كسيك = ٣٠ مێگا
ماليزيا = ٢٨ مێگا
به‌ڕازيل = ٢٧ مێگا
هيندستان = ١٨ مێگا
سڕبيا = ١٣ مێگا
ئيسڕائيل ، يۆنان ، پاكستان = ١٢ مێگا
چين = ٩ مێگا
ئێران = ٣ مێگا
ئه‌فغانستان = ١ مێگا

 

گه‌وره‌ترين سێرڤه‌ر :
كۆمپانيای گوگڵ گه‌وره‌ترين و زۆرترين سێرڤه‌ری هه‌يه‌ له‌ جيهاندا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمپانياكانی تر كه‌ ژماره‌يان له‌ مليۆنان سێرڤه‌ره‌ له‌ شوێنی جيا جيا دا .
گوگڵ به‌ شێوه‌يه‌كی ئاسايی ( ٠٠٠ ٤٥٠ ) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار سێرڤه‌ر به‌ ته‌نها له‌ دوو درايڤ به‌ خۆڕايی ئه‌به‌خشێ كه‌ ئه‌كاته‌ نزيكه‌ی ( ١٥٠ ) پێتابايت به‌ پێی ڕيزبه‌نديه‌كانی ( بت و بايت و كيلۆبايت و مێگابايت و گێگابايت و تێرابايت و پێتابايت و ئێگزابايت و زێتابايت و يۆتابايت و ئێكسۆنابايت و وێكابايت ) كار ده‌كات له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی سێرڤه‌ره‌كان و ساڵانه‌ش به‌ مليۆنان و بليۆنان دۆلار له‌ پڕۆژه‌ی چاندنی
سێرڤه‌ری نوێ خه‌رج ئه‌كات و نوسينگه‌كانيشی په‌ره‌پێ ئه‌دات له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی جيهاندا .

ئاماده‌كردنی : Tilikar