ستایل

 

دوای رکابه‌ری زۆر نێوان کۆمپانیاکان بۆ سیسته‌می نامه‌ی ئه‌لیکتۆنی " ئیمه‌یل " ، ئه‌مجاره‌ مایکرۆسۆفت هه‌نگاوێکی زۆر تازه‌ و جوانی نایه‌یوه‌ ئه‌ویش به‌ ئه‌کتیڤ کردنی خزمه‌تگوزاری " ئاوت لووك Outlook" وه‌ ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ جێگره‌وه‌ی سیسته‌می هۆتمه‌یله‌ . له‌م نوێکاریه‌ دا مایکرۆسۆفت زیاتر بایه‌خی به‌ ئاسانی و ساده‌ی و خێرای به‌کار هێنانی داوه‌ بۆ به‌کارهێنانی . وه‌ له‌هه‌مووی سه‌رسورهێنه‌تریش ئه‌وه‌یه‌ و که‌ دلخۆشکه‌ره‌ ! بانه‌ری رێگلامی لابردوه‌ له‌م سیسته‌مه‌ که‌ داهاتێکی یه‌کجار زۆر بۆ مایکرۆسۆفت کۆده‌کرده‌وه‌ له‌ سیسته‌می پێشو تری هۆتمه‌یل دا هه‌بوو.
وه‌ له‌ نوێکاریه‌کانی تر ده‌توانیت ئه‌کاوه‌نته‌که‌ت له‌گه‌ل ئه‌کاونته‌کانی تۆری کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ببه‌ستیه‌وه‌ وه‌ک فه‌یسبووک و سکایپی و...هتد له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش چه‌ند فلته‌رێک تێدایه‌ بۆ رێزکردنی و کۆکردنه‌وه‌ی ئیمه‌یله‌کان به‌شیوه‌ی به‌شی جیواواز وه‌ک ئیمه‌یلی ئیشو کار و ئیمه‌یلی هاوره‌یان...