large

 

 

زۆرجار یانه‌کان شانازی به‌ یاریگاکانیان ده‌که‌ن له‌ روی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندی و ناوچه‌یه‌وه‌، که‌ هه‌ر یاریگایه‌ک هه‌ول ده‌درێت به‌شتێکی تایبه‌ت به‌و یاریگایه‌وه‌ بناسرێته‌وه‌. ئه‌م یاریگایانه‌ زۆرن و ناودارن ! به‌لام له‌م لیسته‌ 10 له‌و یاریگایانه‌ پێشان ده‌ده‌ین که‌ تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ل یاریگاکانی تری جیهانی به‌هۆی دیزاین و یان تایبه‌تمانیی زۆر جیاوازه‌وه‌ !

 

-1یاریگای (أوساكا) له‌ یابان

ئه‌م یاریگایه‌ كاتی خۆی تایبه‌ت بوو به‌ تیپی بیسبوولی یابانی ( نانكای هوكس ) ، كه‌‌ له‌ جه‌رگه‌ی شاری (أوساكا ) دروست كرابوو‌ ، پێك دێت له‌31379 كورسی ، كاتێك تیپی ( هوكس ) گواستراوه‌ له‌م شاره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شوێنه‌که‌ خاوانداریه‌تی کۆمپانیایه‌ك بوو وه‌ک گه‌ره‌کێکی نیشته‌جێبوونی لێهات... دواتر روخێنرا له‌ ساڵی 1998 بۆ دروست كردنی ناوه‌ندێكی بازرگانی له‌ شوێنی ئه‌و .

 

original(9) 

 

 

 


2 یاریگای‌ رێگای ده‌ره‌کی "ئۆتۆبان"
یاریگای ( كۆكۆدریلۆس ) له‌ پایته‌ختی فنزویله‌ ( كاركاس ) ، به‌ درێژایی له‌لایه‌کی رێگای ده‌ره‌کی "ئۆتۆبان دروست كراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش وای لێكردووه‌ شوینه‌كه‌ی زۆر سه‌رسورهێنه‌ر بێتن .

 

 original(1)

 

 

- 3ياريگای نێو چیا


دروست كراوه‌ له‌ شاری ( براغا ) پرتوگالی بۆ یاری تۆپی پێ ، ئه‌م یاریگایه‌ نه‌خشه‌ كراوه‌ شوێنه‌كه‌ی له‌ ناوه‌ندی چیاكان بێت تا له‌ شوێنیك بێت هاوشێوه‌ی نه‌بێت و پاره‌یه‌کی زۆری تێجوه‌ که‌ نزیکه‌ی 122 ملیۆن دۆلار خه‌رجکراوه‌ !!

 

 

 

 

-4ياريگای ( Eco ) له‌ به‌رازیل

وا داده‌نێین ئه‌م یاریگایه‌ هاوڕێیه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بنیاتنانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چیمه‌نتۆی تێدا به‌كارنه‌هاتووه‌ ، وه هه‌روه‌ها‌ كورسیه‌كانی ئه‌م یاریگایه‌ رێزكراوه‌ له‌ سه‌ر گردێكی سه‌وزدا .

original(2)

 

 

 

-5ياریگای كه‌نار ده‌ریا
له‌ دوورگه‌ی ( فارو ) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا له‌ نێوان ده‌ریای نه‌رویجی و ئۆقیانوسی أطلسی یاریگایه‌ك هه‌یه‌ شوێنه‌كه‌ی له‌ که‌نار ده‌ریا دروست

كراوه‌ ، كاتێك یاری له‌م یاریگایه‌ ده‌كرێت تۆپه‌كان ده‌كه‌ونه‌ ناو ده‌ریا پیاوێك له‌ناو به‌له‌مدا دانیشتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆپه‌كان بگه‌رێنته‌وه‌ بۆ یاریگا .

 

original(3)

 


-6یارگای سه‌ر ئاو

له‌ ده‌وله‌تی سنگافور یاریگایه‌ك هه‌یه‌ به‌ ته‌واوی دروست كراوه‌ له‌ ئاسن و له‌نێو ئاودایه‌، كه ‌پێك دێت له‌ 30000 كورسی بۆ جه‌ماوه‌ر .

original(4)

 

 

-7ياريگای ( بلتشیك ) له‌ بلغاریه‌

وا داده‌نێت یاریگای ( بلتشیك ) له‌ بلغاریه‌ له‌ هه‌ره‌ خراپترین یاریگاكانه‌ له‌ شوێنی كورسیه‌كانی جه‌ماوه‌ر كه‌ ناتوانرێت یاری به‌ چاكی ببینرێت

 

original(5)

 

-8یاریگای سه‌ر گرد

دروست كردنی یاریگای له‌لایان یانه‌ی (FC Aalesund ) نرویجی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ گرده‌ سه‌وزه‌كانه‌ ، كه‌ نه‌خشه‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ری دایتێ .

 

 

original(6)

 

 

-9ياريگای ( مومباثو ) لة باشوری ئه‌فریقا

وا نه‌خشه‌كێشراوه‌ ئه‌م یاریگایه كه‌ ده‌توانرێت زیاتر له‌ وه‌رزشێكی لێ بكرێت ، به‌ڵام ئیستا به‌كارده‌هێنرێت بۆ تۆپی پێ ، كه‌ پێك دێت له‌ 59000 كورسی جه‌ماوه‌ر‌ .

 

original(7)

 

-10یاریگای چه‌ماوه‌ ( خوار ) له‌ ئۆکرانیا

دروست كردنی ئه‌م یاریگایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر كراوه‌ ، كه‌ كه‌مێك بۆ لایه‌ك
خواره‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها كورسی جه‌ماوه‌ری نیه‌ .

 

original(8)