designer at work

12 ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی كە حەزیان لێیە فێری كاری دیزاین بن بە شێوەی پرۆفیشناڵ
ئەم بابەتە لە نوسینی خۆمە و لە ئەنجامی تەجروبەی خۆم هەلمچنیوە هەموویم ئەنجام داوە لە سەرەتای فێر بوونم لەكاری دیزاین بۆ ئەوە نوسیومە كە سوودێكیش بە ئیوە بگات بەتایبەت ئەوانەی كە سەرەتایین .

1- دەبێ‌ ئەوە بزاین كە جیهانی دیزاین جیهانێكی فراوانە و كاتێكت دەوێت بۆ ئەوەی فێری شتەكان بیت بە جوانی و كاری پرۆفیشنال بكەیت كورد وتەنی كاری بە پەلە قاچێكی شەلە .

2- رۆژانە ماوەیەك دیاری بكە بەبەردەوامی بۆ فێربوون بێ‌ پچران.

3- ئەگەر سەرەتاییت لە كاری دیزاین هەوڵدە ماوەیەكی زەمەنی بۆ فێر بوون دیاری بكە بەلام بە زور نەبێت لە سەر خۆت ، بۆ نموونە ماوەی 6 مانگ یان 4 مانگ یان ئەوەی كە توانات هەیە و لە خۆت رادەبینی ، چونكە دیاری نەكردنی ماوە بۆ فێربوونی و شارەزابوون وات لێدەكات نەگەیتە ئەوەی كە دەتەوێت وابیت.

4- هەوڵ دە هەردەم ئە و هۆكارانە بەكابهێنە كە بە زووی لێوەیان فێدەبی بۆ نموونە فێركاری ڤیدیۆی زوتر ئەنجام و شتەكانت پێدەگات لە فێر كاری خوێندنەوە ، لەگەل ئوەش خوێندنەوەش هەندێ‌ جار كاریگەری خۆی هەیە.

5- هەوڵمەدە پشت بە شتی ئامادەكراو ببەستیت بۆ فێربوون چونكە فێر بوونت زور سست دەكات مەبەستم فایلی ئامادەی كەسانی ترە ، كە تۆ بێیت و بەئاسانی بەكاری بهێنیت بی ماندووبوون.

6- بەوردی و بە سەلیقەوە هەر كارێكت كرد ئەنجامی بدە و رازی مەبە وەی كە بە زوترین كات ئەنجام بدەی چونكە كاری جوان هەرگیز بە كاتێكی كەم ئەنجام نادرێت.

7- ئەو بەرنامەی كە كاری پێدەكەیت بۆ دیزاین بۆ نموونە فۆتۆشۆپ سەرتا هەوڵبدە بزانە چ جۆرە فایلێك وەردەگرێت و چ جۆرێكیشت بۆ سەیڤ دەكات ، لەگەل فێر بوونی ئەو شۆرت كەتانەی كە پێویستت ، چونكە شۆت كەتەكان زور كار ئاسانیت بۆ دەكەن لە ئەنجام دانی كارەكان .

8- هەوڵبدە ئەوە بزانیت كە چ جۆرە بەرنامەیەك هەیە كە لەگەڵی بگونجێت و بتونیت كە فایلەكانی ئەو بەرنامە بهێنیتەوە ناو ئەو بەرنامەی كە دەتەوێت دیزاینی پێ بكەیت واتە دروست كردنی هەمەهانگی لەنیوان بەنامەكان و بۆ ئەوەی كە شتی جوان ببێتە ئەنجام .

9- هەر دەم هەتا دەكرێت دواین ڤێژنی ئەو بەرنامەیە بەكاربهێنە كە كاری دیزاین ئەنجام دەدەیت ، چونكە هەر دەم شتی نوی لە ڤێژنی نوی دێتە ناو بەرەنامەكان ، بۆنموونە لە فۆتۆشۆپ هەردەم دوا ڤێژن بە كاربهێنە چونكە هەر دەم شتی جوانی بۆ زیاد دەبێت و كار ئاسانی دەكات بۆ یوزەرەكانی.

10- لەكاتی فێر بوون هەوڵبدە لاسایی كاری جوان بكەیتەوە چونكە ئەگەر فێریشی نەبیت ئەوا بێگومان شتەكی جوان و دڵ خۆشكەرت بۆ دەردەچێت ، بۆ نموونە هەر دەم هەوڵبدە وێنەی دیزاینی جوان كە بەرچاوت دەكەوێت لە ئەنتەرنێت بۆ ناو كۆمپیوتەرەكەت دابەزێنە و دواتر لاسایی بكەوە ئەگەر بێت كرا و بیرت بۆ ی چوو ئەگەر نا هەوڵبدە پرسیار بكە لەو كەسانەی كە لەو بوارە زیرەكن ، چونكە هەندی جار شتانێك هەنە زۆر سانان بەلام بیرت بۆی ناچێت .

11- هەركاتێك سەیری كاری كەسانی شارەزا دەكەیت هەرگیر مەلێ‌ من ئەوە قەت فێرنابم! چونكە لەوە بێگومان بە كە ئەویش وەكو تۆ بوە و ئاوای لێهاتوە مەبەستم ئەوە یە هەرگیز كۆڵمەدە هەردەم بڵی منیش وادەكەم و لە وە جوانتریش.

12- هەر كارێكت كرد ئەگەر بچوكیش بێت هەلی بگرە دوای تەواو بونی چونكە لەوانە لە كارێكی تر بەكایبهَنیت واتە هەر دەم هەر شتێكت كرد ئەگەر یەك لاینیش بوو هەلی بگرە.

تایبەت بە كورد ماكس
Karwan K.