347216-43718-35

قژی چه‌ور : ئه‌و جۆره‌ قژه‌یه‌ كه‌به‌هۆی زیاتر ده‌ردانی هۆرمۆنی چه‌وریه‌وه‌ دروست ده‌بیت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌گی موه‌كان ده‌بیت به‌شیوه‌یه‌ك كه‌زیان قژه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نیت و ده‌بیت هۆی وه‌رین چه‌وربونی قژ له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاریه‌وه‌ ده‌ست پی ده‌كات له‌كاتیكدایه‌ كه‌ زۆرترین هۆرمۆنی ئه‌ستروجینو ئه‌ندروجین ده‌رده‌ریت و به‌رپرسه‌ له‌ چه‌وری ده‌مو چاو و سه‌ر پسپۆرانی بواری پیست و جوانكاری ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌هۆكاری ئه‌و چه‌وریه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ هۆكاری بۆماوه‌ی - پیشیلكردنی خزمه‌تكردن - هۆكاری ده‌روونی - تیكچونی ژه‌می خواردنی ته‌ندروست - نه‌خۆشی - تیكچونی هۆرمۆنات به‌هۆی هه‌ریه‌ك له‌و هۆكارانه‌ پیستی سه‌ر به‌هۆی ده‌ردانی ئه‌و چه‌وریه‌وه‌ توشی هه‌لوه‌رین و بیهزی ده‌بیت كه‌ناوده‌بریت به‌ (كریش) و توشی خوراندن ده‌بیت كه‌ده‌بیته‌ هۆی هه‌وكردن زۆر جار خانمان ده‌بیت ره‌چاوی ئه‌و هۆكارانه‌ بكه‌ن و پاریزگاری له‌ جوانی و پاكی قژیان بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بیت ره‌چاوی ئه‌م خالانه‌ بكه‌ن :

1- شوشتنی قژ هه‌فته‌ی 3 جار بۆئه‌وه‌ی زیان به‌پیست نه‌گات
2- به‌كارهینانی ئه‌و شامپۆیانه‌ی كه‌چه‌وریان تیادا نیه‌و زیاتر سروشتین و پیكهاته‌ی دژه‌ چه‌وریان تیادایه‌ وه‌ك لیمۆ
3- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنه‌ چه‌ورو شیرینیه‌كان و خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان و ئه‌و خواردنانه‌ی تونن و به‌هاراتیان تیادایه‌
4- ریكخستنی كاتی خه‌وتن
5- به‌كارنه‌هینانی ئاوی گه‌رم بۆ شتنی قژ چونكه‌ ده‌بیته‌ هۆی كرانه‌وه‌ی پیستی سه‌ر و ده‌ردانی چه‌وری زیاتر پیویسته‌ ئاوه‌كه‌ شله‌تین بیت
6- دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌وای گه‌رمی (مجففه‌) كه‌زیانیكی زۆر به‌ پیسته‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نیت ده‌بیته‌ هانده‌ریك بۆ ده‌ردانی چه‌وری و بیهیزی تاله‌كانی قژ
7- به‌كارهینانی به‌هیزكه‌ری سروشتی بۆ قژ هه‌فتانه‌ به‌تیكه‌ل كردنی (1كه‌وچك سركه‌ -نیو كه‌وچك ئاوی لیمۆ و پرته‌قال بۆ لیتریك ئاو ) یان دروستكراو به‌لام بی ماده‌ی چه‌وری
8-به‌كارهینانی وه‌رزشی رۆژانه‌ بۆ ئیسراحه‌تی پیست ئه‌ویش به‌ لیدانی ده‌ست یان شانه‌ و شیلانی پیسته‌كه‌ به‌نه‌رمی
9- هه‌واگۆركی به‌پیست وقژه‌كه‌ بدریت و تیشكی خۆری به‌ربكه‌ویت بۆگه‌شه‌ زیادبون به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌چك ده‌كه‌ن
10- ده‌بیت له‌كاتی شتن وریا بیت كه‌ئاوی زۆرو به‌خوری به‌رنه‌كه‌ویت راسته‌وخۆ چونكه‌ زیانی ده‌بیت

ئاماده‌كردنی سیلین
تایبه‌ت به‌كوردماكس