Anfal ئەنفال
ئاماده‌کردن : به‌کر ره‌شید
ده‌رهێنه‌ر : مه‌حه‌مد زه‌نگه‌نه
جوانترین و به‌هێزترین به‌رجه‌سته کردن.. زیندوو کردنه‌وه‌ی جه‌سته و ڕۆح.. گه‌ر ئیدیت پیاف خۆی له دونیا دابمایه ده‌یگوت: ئه‌و منه.. . نه‌وه‌ك من خۆم بم!!
(La Vie en rose) واته (ژیان به په‌مه‌یی)یاخودLa Môme))واته (کیژۆڵه)، یه‌کێکه له گرنگترین و جوانترین و گه‌وره‌ترین فیلمه له مێژووی سینه‌مای فه‌ڕه‌نسی و جیهانیدا، ئه‌م فیلمه باس له ژیانی گۆرانی بێژی ناوداری فه‌ڕه‌نسا (ئیدیت پیافÉdith Piaf 1915-1963)ده‌کات، ناوی فیلمه‌که‌ش له یه‌کێك له ناوی گۆرانیه‌کانی ئیدیت پیاف خۆی وه‌رگیراوه به ناوی (La Vie en rose)...
ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی فیلمه‌که (ماریون کوتیار MarionCotillard)ڕۆڵی تێدا ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی تری وه‌ك (جێرارد دیپاردیو Gérard Depardieu)و (جان بيير مارتينز Jean-Pierre Martins)