ئه‌و وێنانه‌ی کاتێک له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی کوردماکس بوو که کاته‌که‌ی هه‌ژمار ده‌کرد بۆ کردنوهیوی کوردماکس به سیسته‌می نوێوه ! پێنج وێنه‌ی نایاب بوون و زۆر که‌س پرسییان که ئه‌م وێنه خاوه‌نی ! وه هه‌شبوو بۆ جوانیه‌که سوپاسیان کردین... ئه‌م وێنانیه هی فۆتۆگرافه‌رێكی لاوی به‌توانایا " مصطفى خياط Mustafa Khayat " که زۆر خۆشحالین رازی بوو به به‌کارهێنانی وێنهکاانی ئه‌و بۆ کوردماکس و هیوای سه‌رکه‌وتنیشی بۆکاره
له به‌رهه‌مه نوێیه‌کان و گه‌وره‌کانی کۆمپانیای "نیکۆن Nikon " بۆ به‌رهه‌م هێنانی کامێرای به‌گشتی و به تایبه‌تی کامێرای پرۆفیشیۆنهل DSLR . له‌م بهرههمایدا جۆرێکی زۆر تایبه‌ت و نایابی به‌رهه‌م هێناوه به ناوی Nikon D800 که توانای وێنه‌گرتنی هه‌یه به 36.3 میگاپیکسل به‌هۆی هه‌ستیاری " سیموس CMOS " و "full-frame " . وه ئه‌مجۆره‌یان زۆر جیاوازه له‌گه‌ل کامێره‌کانی تر له روی کارکردن و ئه‌و نوێکاریه تایبه‌تیانه‌ی تیایدا به‌دی ده‌کرێت.
دوای ئه‌و گۆرانکاریانه که له ته‌کنه‌لۆژیای مۆبایله‌کان ده‌کرێت ، یه‌ک له گۆرانکاریه گه‌وره‌کان و پێویستیه‌کانی به کار هێنار کامێرای مۆبایله‌که‌یه ! ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی که 42 مێگاپیکسه‌ل له مۆبایل دابنرێت ! وه له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه که له‌هه‌مان شوێن‌و هه‌مان کات و هه‌مان که‌شوو هه‌وادا ڤیدیۆیه‌ک ریکۆرد کراوه بۆ نیشاندانی جیاوازی نێوان ئه‌م مۆبایله نوێیانه :
Galaxy SIII، HTC One X، iPhone 4S و Nokia 808 PureView